شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
یەکێ بە زۆر بینێرن بۆ مازوان، بە دارا هەڵناڕوانێ
واتە ئیش بە زۆرەملێ ناکرێ.
یەکێ بە گەورەیی فێری پڵاو خواردن بێ، دەست بۆ لووتی ئەبا
واتە هەرکەسێک بە پیرى پایەیەکى دەست کەوێ، باش نازانێ هەڵیسوڕێنێ.
یەکێ خانووی لە شووشە بێ، بەرد ناگرێتە خانووی کەس
چونکە خەڵکیش بەرد ئەگرنە خانووەکەى ئەو کە شوشەیە. بە یەکێکى نەنگدار ئەوترێ کە ناوى نەنگدارێک بەرێ.
یەکێ لە شار هاتبووە، کەچی ئەچوو خەبەری شاری لە یەکێکیتر ئەپرسی
بە یەکێک ئەوترێ کە خۆى ئاگاى لە شتێک بێ، کەچى ئەو خۆى پرسیار لەو شتە بکات.
یەکێ مردو یەکێ مردار بوو، یەکێ بە تیری خوا گرفتار بوو
ئەم پەندە وەک قسەکەى کابراى ئێرانى وایە کە هاوڕێکەى پێنج کاڵەکى کڕى بۆ هەردووکیان کە بیخۆن، کابراى ئێرانیش پێشەکى دوانیان ئەخوات بەبێ خاوەنەکەى، ئەمێنێتەوە سیانیان، کە خاوەن کاڵەکەکە دێتەوە، ئەڵێ کوا دوو کاڵەکەکەى تر و ئەو سێ کاڵەکە چۆن دابەش بکەین لەناو خۆماندا؟ کابراش ئەڵێ: (یەکێ دەر ئەزەل نەبود، یەکێ کەردەم زەقنەمووت، یەکێ من یەکێ تۆ، یەکێ من) واتە ئەم پێنج کاڵەکەى کە تۆ ئەحواڵى ئەپرسیت یەکێکیان لە ئەساسا هەر نەبووە، واتە چوار بووە، چوارەکەش یەکێکیانم زەقنەمووت کرد مایەوە سیانیان ئەم سیانەشیان یەکێکیان بۆ من، یەکێکیان بۆ تۆ، یەکێکیان بۆ من. خولاسە لە پێنج کاڵەک یەکێکیانى دا بە خاوەنەکەى، چواریش بۆ خۆى. ئەم پەندەش ئەوە ئەگەیەنێ کە یەکێک سێ سەر ئاژەلأ یا سێ باڵندەى دانابێت بە سپاردە لاى یەکێک ئەویش هەرسێکى خواردبێ، دواى لێپرسینەوەى بەم پەندە وەڵامى دابێتەوە.
یەکێ نانی نییە، داوای دۆ ئەکا
بە یەکێک ئەوترێ کە پێویست بێ شتێکى زۆر گرنگ، کەچى بچێ بە شتێکى هیچ و پووچەوە خەریک بێ.
یەکێ نانی نەبوو، ئەچوو پیازی ئەکڕی
بە یەکێک ئەوترێ کە پێویست بێ شتێکى زۆر گرنگ، کەچى بچێ بە شتێکى هیچ و پووچەوە خەریک بێ.
یەکێ پۆڵاو یەکێک ئاسن بێ
واتە دوو کەس کە پێکەوە بوون ئەگەر یەکێکیان توندو تیژ و ڕەق و تەق بوو، ئەبێ ئەوى کەى تریان نەرم و شل بێ، ئەگینا هەڵناکەن.
یەکێ چاڵێک بکەنێ بۆ کەسێک، خۆی تێئەکەوێ
تەماشاى پەندى (هەرکەسێک چالأ بۆ یەکێک هەڵکەنێ، خۆى تێئەکەوێ) بکە.
یەکێ ڕێ ئاواییان نەئەدا، کەچی ئەحواڵی ماڵی کوێخای ئەپرسی
بە یەکێک ئەوترێ کە ڕێى شوێنێک نەدرێ، یا حەز نەکەن بچێ ئەحواڵى ئەو شوێنە بپرسێ و بیەوێ بۆى بچێ.
یەکێک ئەمرێ، یەکێک داری تێ ئەژەنێ
یەکێک ئەیڵێ کە تووشى بەڵایەکى گەورە بووبێ و یەکێکى تر لەسەر گاڵتەو کەیفى خۆى مابێ.
یەکێک لێی بگۆڕێ، ڕەشماڵی لەسەر بەفر ناناسێ
یەکێک ئەیڵێ کە سەرى لێشێوا بێ و ڕەش و سپى لەیەک جیا نەکاتەوە.
یەکێکی کرد بەس نەبوو، دوانی کرد کەس نەبوو
بە ژنێک ئەوترێ کە شوو لەدواى شوو بکات.
هەڕ لە بڕ ناکاتەوە
واتە زۆر کەڕەواڵە و هیچ نەزانە.
110111112113