شێخ محەمەدی خاڵ
کورتەیەک

«دەزگەی خاڵ» چوست و بێدەنگ خەریکی خزمەتی فەرهەنگیی خۆیانن و لە ماوەیەکی کورتدا جێدەستیان لە کتێبخانەی کوردیدا خویایە. پایزی ساڵی 2022 دۆستی هێژا کاک زیاد ئەسعەد پێشنیازی دروستکردنی سایتێکی بۆ مامۆستای مەزن شێخ محەمەدی خاڵ کرد، داوایەکەی هەر زوو هەڵگیرایەوە و کاک زیادیش کەوتە کۆشەش بۆ پەیداکردنی هەموو فایەلەکانی کۆبەرهەمی شێخی خاڵ کە دەزگەی خاڵ بە پشتیوانی کاک بەرهەم ساڵەح کارەکەیان بە ئەنجام گەیاندبوو.

فایەلەکان گەیشتن، سایت ڕازێنرایەوە و وا ئێستە بەردەستە بۆ ئەدەبدۆستان، ئەوەی لە سایتەکەدایە، کۆبەرهەمی شێخی خاڵن، هەندێک لە فایەلی کتێبەکان بە وۆرد بەردەست نەبوون بۆیە لە دۆزەری سایتەکەدا ئەنجام ناهێنن، هەرچی کتێبی «پەندی پێشنینان»ـە، خۆی بۆتە دوگمەیەکی سەربەخۆ و سەرلەبەری پەندەکان بە شرۆڤەکانیانەوە بەردەسن و دەشکرێت بە دۆزەر تێیاندا بگەڕێن.


ئەم هەوڵە بچووکەی ئێمە پێکەوە بۆ ئەو زەریا گەورەییە شێخی خاڵ، تەنها دەچێتە چوارچێوەی قەرزدانەوەی میللییەوە و بەو هیوایەی نەوەکانی داهاتوو لێی سوودمەند بن.



تۆڕی فێرکاری برادۆست
بەهاری 2023