شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
هەزار تەڵەى بە کلک تەقاندووە
واتە وەک ڕێوى فێڵبازە.
هەزار دۆست و دوژمنێکە
واتە تا دوژمن کەمتر بێ باشترە.
هەزار دۆست کەمە، دوژمنێک زۆرە
واتە تا دوژمن کەمتر بێ باشترە.
هەزار دۆست، نەک یەک دوژمن
واتە تا دوژمن کەمتر بێ باشترە.
هەزار فاتیحە بە مووچەیەک حەڵوا نابێ
بە یەکێکى چروک ئەوترێ کە لەجیاتى هەموو خێرى گەرمە گۆڕ و شەو جومعانەیەک هەر فاتیحە بخوێنێ بۆ مردووەکانى. واتە خێرى هەزار فاتیحە بە خێرى مووچەیەک حەڵالأ نابێ کە بدرێ بە هەژارێکى برسى.
هەزار فاکم بە فیکێکى
واتە زۆر زۆرزانە، هەرگیز دەرەقەتى نایەم.
هەزار قوڕو چڵپاوى بە قنگا هەڵپژاوە
واتە لە دنیادا زۆر چاک قالأ بووە.
هەزار قەزوان بتەقێنى، بە گوێزێک ئەتگەمێ
یەکێکى دەستدار ئەیڵێ بە یەکێکى دەستکورت. واتە تۆ بە ساڵێک چەند پەیدا ئەکەیت، من بە ڕۆژێک ئەوەندە پەیدا ئەکەم.
هەزار قەزوان بە گوێزێک نابێ
یەکێکى دەستدار ئەیڵێ بە یەکێکى دەستکورت. واتە تۆ بە ساڵێک چەند پەیدا ئەکەیت من بە ڕۆژێک ئەوەندە پەیدا ئەکەم.
هەزار گوناح و یەک تەوبە
یەکێک ئەیڵێ بە یەکێک کە هەڵەیەکى زلى کردبێ دەربارەى. واتە پەشیمانم لە گوناهەکەم.
هەزار گۆزە دروست ئەکات، یەکێک دەسووى نییە
بە یەکێک ئەوترێ کە هەموو ئیشێکى نیوەو نیوەچلأ بێ.
هەزارى بمرێ لە باوان، کلى نابڕێ لە چاوان
بە یەکێک ئەوترێ کە هەمیشە هەر خەریکى خۆجوانکردن بێ، بێ هیچ شتێک دەستى لێهەڵنەگرێ.
هەسان ئەدا لە بنى پێى
واتە بە قسەى خۆش ئەیەوێ ئیخفالى بکات.
هەستان و مەستانن، بە زمانى یەکدى دەزانن
بە دوو کەسى وا ئەوترێ کە لە زمانى یەکترى بگەن.
هەشت بێ و لە مشت بێ، نەک نۆ بێ و نەبێ
واتە کەمى حازر لە زۆرى قەرز باشترە.
هەم ئێشەکەو هەم دۆشەک
بە شتێک ئەوترێ کە بە هەموو بارێک بەکاربێنرێ.
هەم بوو هەمبوو پارە ناکا، هەیەتم هەیەتم تەواوە
واتە قسە لە ئێستا بکە نەک لە ڕابردوو.
هەم دیداى دۆست، هەم شکارى پۆست
ئەم پەندە لە مەعناى (هەم زیارەت، هەم تجارەت).
هەم زیارەت هەم تیجارەت
بە زیارەتێک ئەوترێ کە قازانجێکى تیا بێ.
هەمزە لە هەباسى چیترە لە تەوراسى چى
بە یەکێک ئەوترێ کە قسەیەکى وا بکات کە هیچ پەیوەستى نەبێ لەگەڵ ئەو باسەى کە ئەکرێ.
هەموو ئەڵێى پشقلێکى بزنێکن
بە چەند خوشک و برایەک ئەوترێ کە هەموو ناشرین بن.
هەموو جارێ گۆزە بە ساغى ناگەڕێتەوە لە کانى
بە یەکێک ئەوترێ کە لە کارێکدا تێشکابێ. واتە مەردوم لە هەموو کارێکدا هەر قازانج ناکات، بەڵکوو هێندێ جاریش زەرەر ئەکات.
هەموو جاشى ماکەرێکن
بە چەند شتێکى خراپ ئەوترێ کە هیچیان لە هیچیان چاکتر نەبێ.
هەموو خوڕێک ئاو نییە، هەموو چنراوێک جاو نییە
واتە هەموو هیوایەک کە بۆى ئەچیت دەستت ناکەوێ.
هەموو دەردێک دەرمانى هەیە، گەوجى نەبێ
بە یەکێک ئەوترێ کە قسەیەکى ناشرین، یا کردەوەیەکى ناپەسەندت لەگەڵ بکات.
هەموو زەردێک ئاڵتون نییە
واتە بەدیمەن دەستخەڕۆ مەبە.
هەموو سەرو ژوورییەک سەرەرو خوارییەکى هەیە
بە یەکێک ئەوترێ کە لە ڕووى زۆرو ستەم و دەستدرێژییەوە دەوڵەمەندو یاخى بووبێ. واتە هەموو بەرزبوونەوەیەکى وا نزمبوونەوەیەکى لەدواوەیە.
هەموو شت درۆیە شەرت چاو و برۆیە
جوانى چاو و برۆ زۆر شتى تر دائەپۆشێ.
هەموو شت لە باریکى ئەپچڕێ، مێرد لە قایمى
واتە هەموو شتێک بەهۆى باریکییەوە ئەپچڕێ، تەنیا پیاو نەبێ کە بەهۆى قەبەییەوە ئەپچڕێ.
هەموو شت لە بوون لەئەکرێ
واتە کە نەبوو هیچ ناکرێ.
هەموو شتێک بە خوێ، خوێش بە مانا
واتە هەموو شتێک ئەندازەیەکى تایبەتى هەیە کە لەو ئەندازەیە تێپەڕى خراپ ئەبێ.
هەموو شتێکم لە کۆڵە نۆرەى زوڕناو دەهۆڵە
یەکێک ئەیڵێ کە سەرەڕاى ئیش و کارى خۆى ئیشى تریشى هاتبێتە سەر.
هەموو لەشى پێئەکەنێ
واتە زۆر کەیف خۆشە.
هەموو مەلێ هەنجیر خۆر بووایە، هەنجیر بە دارەوە نەئەما
یەکێکى ئیشزان بە یەکێکى ئیش نەزان ئەیڵێ. واتە هەموو کەسێک ئیشزان بووایە ئیش نەئەمایەوە.
هەموو هەورازێ نشێوییەکى هەیە
واتە هەموو بەرزبوونەوەیەک نزمبوونەوەیەکى بەدوادا دێ.
هەموو ڕۆژێ کەر نامرێ سێ کفتە بە دینارێ بێ
ئەگێڕنەوە کە کابرایەک لە ئێران ڕێى ئەکەوێتە لۆقەنتەیەک، سێ کفتەى بۆ ئەهێنن بە دینارێک (قڕانى ئێرانى-کە شاییە لێى نوسراوە دینار، کەواتە دینار شاییەکە) سبەینێ کابرا ئەچێتەوە بۆ ئەو لۆقەنتەیەو داواى کفتە ئەکات، تۆزێ ئاو و کفتەیەکى بچووکى بۆ ئەهێنن بە دە قاتى پارەکەى دوێنێ. ئەمیش ئەڵێ: بۆچى دوێنێ وا هەرزانە ئەمڕۆ وا گرانە؟ ئەویش ئەڵێ: (هەموو ڕۆژێ کەر نامرێ سێ کفتە بە دینارێک بێ) بەمە تێئەگات کە کفتەى دوێنێ لە گۆشتى کەرى تۆپیو بووە. ئینجا ئێستا ئەم پەندە بە یەکێک ئەوترێ کە فەرقێک ببینێ لە شتێکدا بە هەرزانى و گرانى، یا بە زۆرى و کەمى لەبەر شتێک کە لێى بێئاگا بێ.
هەموو ڕۆژێ گا نامرێ گۆشت هەرزان بێ
ئەگێڕنەوە کە کابرایەک لە ئێران ڕێى ئەکەوێتە لۆقەنتەیەک، سێ کفتەى بۆ ئەهێنن بە دینارێک (قڕانى ئێرانى-کە شاییە لێى نوسراوە دینار، کەواتە دینار شاییەکە) سبەینێ کابرا ئەچێتەوە بۆ ئەو لۆقەنتەیەو داواى کفتە ئەکات، تۆزێ ئاو و کفتەیەکى بچووکى بۆ ئەهێنن بە دە قاتى پارەکەى دوێنێ. ئەمیش ئەڵێ: بۆچى دوێنێ وا هەرزانە ئەمڕۆ وا گرانە؟ ئەویش ئەڵێ: (هەموو ڕۆژێ کەر نامرێ سێ کفتە بە دینارێک بێ) بەمە تێئەگات کە کفتەى دوێنێ لە گۆشتى کەرى تۆپیو بووە. ئینجا ئێستا ئەم پەندە بە یەکێک ئەوترێ کە فەرقێک ببینێ لە شتێکدا بە هەرزانى و گرانى، یا بە زۆرى و کەمى لەبەر شتێک کە لێى بێئاگا بێ.
هەموو ڕێیەک ئەچێتەوە بۆ بانە
بە چەند قسەیەک ئەوترێ کە هەموو بچنەوە سەر یەک.
هەموو ڕێیەک ئەچێتەوە سەر دێیەک
بە چەند قسەیەک ئەوترێ کە هەموو بچنەوە سەر یەک.
هەموو ڕەنگێکى تەواوە تەنیا پەمەیى ماوە
بە تەوسەوە بە یەکێک ئەوترێ کە شتێکى بە دەستەوە بێ هێشتا نیوەو نیوەچلأ بێ، کەچى وابزانێ تەواوەو تەنیا شتێکى کەمى ماوە.
83848586878889