هێلکە بۆ کراس ڕەشێ، چیقنە بۆ سەر بە هەشێ
یەکێک ئەیڵێ کە خێرو بێرى ئەو ماڵەى کە تیایەتى بۆ یەکێک بێ و خاک و خۆڵ و تەپ و تۆزیشى بۆ ئەو بێ.
هێلکە بە بن هەنگڵ ئەبرژێنێ
واتە گەنجێکى گەرم و گوڕو خوێن گەرمە.
هێلکە بە بنباخەڵ ئەبرژێنێ
واتە گەنجێکى گەرم و گوڕو خوێن گەرمە.
هێلکە لە بن کەشى ئەکوڵێ
واتە گەنجێکى گەرم و گوڕو خوێن گەرمە.
هێلکە لە مریشکەو مریشک لە هێلکەیە
بە دوو خزمى دوور ئەوترێ. واتە هەموو سەرو قنگى یەکن و ئەچنەوە سەر یەک.
هێلکە نەیبرژێنیت پیس ئەبێ
بە کچێک ئەوترێ کە وەختى شووى هاتبێ. واتە لەمە زیاتر بمێنێتەوە خراپە.
هێلکەو ڕۆنى سەر کڵاوڕۆژنەیە
بە کارێک ئەوترێ کە دووراو دوور دەستى بدەیتێ بە جۆرێکى وا کە هەولأ و تەقەلاکانى تۆ تینێکى واى نەبێ بۆ ئەو کارە.
هێلکەى ئەمڕۆ لە جوجەڵەى سبەینێ باشترە
چونکە ئەمڕۆ هێلکەکەت لەژێر دەستدایە، بەڵام جووجەڵەکەى سبەینێ ئەگونجێ دەستت نەکەوێ.
هێلکەى بێ زەردێنە ئەفرۆشێ
واتە زۆر ناڕاست و بە فڕوفێڵە.
هێلکەى شکاو پینە ئەکات
تەماشاى لێکدانەوەى پەندى (نانى دڕاو پینە ئەکات) بکە.
هێواش بڕۆو هەمیشە بڕۆ
واتە کە هێواش بڕۆى بەڕێدا ماندوو نابیت، ئەو حەلە درێژەت ئەبێ لەسەر ڕۆین.
هێڵى لار لەژێر سەرى گاى پیرایە
بە ژنێک یا پیاوێکى پیر ئەوترێ لە ماڵدا کە حەزى لێنەکەن و زۆر شتى بدەنە پالأ و بیانووى پێبگرن و پلارى تێبگرن.
هەباسە لە دیوەخانان چ باسە
بە یەکێک ئەوترێ کە سەر بە دەرەوە بێ وە هاتوچۆى ماڵان بکات بە زۆرى.
هەتا ئاو زۆرترە، ئاش خۆشترە
چونکە بەرداش زۆر بە سووکى و خێرایى ئەسوڕێتەوە.
هەتا ئەیکەم بە سەر پاڵو، ئەبێتەوە بە ژێر پاڵو
یەکێک ئەیڵێ بە یەکێک کە هەرچەند بەرزى بکاتەوە، ئەو هەر خۆى نزم بکاتەوە.
هەتا تاڵی نەبینیت، خۆشی نابینیت
چونکە تا ڕەنج نەدەیت گەنجت دەست ناکەوێ.
هەتا جوانی مەستی، کە پیر بووی سستی، کەی خوا ئەپەرستی؟
بە یەکێک ئەوترێ کە خواپەرستى نەکات.
هەتا جۆزەردان، سەد پاشا گەردان
بە یەکێک ئەوترێ کە کە خەمى لێهاتبێ وە تۆش دڵخۆشى بدەیتەوە پێى بڵێیت: خوا لە سوڵتان مەحمود گەورەترە.
هەتا خۆم بووم بە بانانەوە، بەرتیلیان ئەداو ئەپاڕانەوە
یەکێک ئەیڵێ کە کەوتبێ.
هەتا دەڵێم و دەڵێمەوە، بە خۆم دەچم و دێمەوە
بە یەکێک ئەوترێ کە لەش قورس بێ، وە ئەو ئیشەى کە پیا ئەدرێ نەیکات.
هەتا شەقەی قەڵماسکی نەبیست کێل و گەنمی نەکرد
ئەگێڕنەوە کە کابرایەکى لەک لە کاتى خەرمان و شەن کردندا، باى شەماڵى بۆ نایەت تا گەنمەکەى شەن بکات، لەسەر ئەوە تووڕە ئەبێ لە خواو لە ڕقانا ئاسمان ئەداتە بەر قۆچەقانێ، بە ڕێکەوت دواى ئەوە با هەڵئەکات و خەرمانەکەى شەن ئەکات، ئینجا ئەم پەندە ئەڵێ. گێل کردن: گێژکردنى دەغڵە بۆ گرتنى کاو پووشەکەى، واتە تا شەقى قۆچەقانێت نەبیست، بات نەنارد بۆ شەنکردنى خەرمانەکە، وە بۆ جیاکردنەوەى کاو دانەکەى لەیەک.
هەتا لە مار نەدەی پێتەوە نادا
واتە تا تۆ زیان بە خەڵق نەگەیەنیت، کەسیش زیان بە تۆ ناگەیەنێ.
هەتا لەسەر دەستان نەڕۆیت، قەدری پێیان نازانیت
واتە نیعمەتى خوا تا هەیە نرخى نازانرێ، کە نەما ئینجا نرخى دەرئەکەوێ.
هەتا ما کراس نەبوو لە بەریا، کە مرد ئاڵایان کرد بە سەریا
بە یەکێک ئەوترێ تا لە ژیانایە هەژارو بێ ناو بێ، کە مرد بەیداخ لەسەر گۆڕەکەى هەڵدەن.
هەتا ماڵ وێستابێ مزگەوت حەرامە
واتە تا لە خۆت و مالأ و مناڵت نەمێنێتەوە، بەخێر ناشێ.
هەتا ماڵخۆ دزی گرت، دز ماڵخۆی گرت
بە یەکێک ئەوترێ کە گلەیى یەکێکى بەسەرەوە بێ کەچى لەپێش ئەوەى کە خاوەنى گلە گلەیى خۆى بکات، ئەم گلەیی لەو بکات.
هەتا من وتم بسم الله، ئەو وتی الحمدلله
واتە تا من دەستم پێکرد ئەو لێبووەوە.
هەتا نەتڕێ، چوارمشقی دانانیشێ
بە یەکێک ئەوترێ هەڵەیەکى زلى کردبێ و بۆگەنى دابێتەوە ئینجا پەندى وەرگرتبێ.
هەتا هاتم بوو، هەر هات هاتم بوو، کە نەهاتم بوو، ڕووی زوڵماتم بوو
واتە تا ئەتوانیت مەیەڵە نەهاتى ڕووت تێبکات.
هەتا هەتە عالەم براتە
واتە تا ئەتوانیت مەیەڵە نەهاتى ڕووت تێبکات.
هەتا کچەتیم دەبنە خانەدان، گونی کەرێ دەبێتە باینجان
چونکە بە مناڵى بێ لغاو گەورە بووە.
هەتا گندۆر بوو، قەوم و قیلەمان زۆر بوو، کە گندۆر بەسەرچوو، قەوم و قیلەش بەسەرچوو
یەکێک ئەیڵێ کە تا بوو بێتى خزمان و برادەران هاتوچۆیان کردبێ، کە لەگەڵ نەیما ئەوانیش پێی لێببڕن.
هەتا گندۆر گندۆر بوو، خزمی مە گەلەک زۆر بوو، گندۆر هاتە بڕانێ، خزم هاتنە قڕانێ
بە یەکێک ئەوترێ کە لە کاتى بوونتا هاتوچۆت بکات و لە کاتى نەبوونتدا لێت دوورکەوێتەوە.
هەتیو ئەگریا ئەیوت: بەشەکەم کەمە، سەگ پڕی پیا کردو ئەویشی فڕاند
بە یەکێکى کەم دەست ئەوترێ کە شتێکى کەمى ببێ، کەچى ئەویشى لەدەست بسێنن.
هەتیوم کەو شوومم کە
واتە لەناو کۆمەڵى دواکەوتوودا، هەتبوو لەبەر هەژارى و بێکەسى سەرسەرى دەرئەچێ.
هەتیوچە بە دەنکە جۆیەک ئەزەڕێ
چونکە هیچى بە خۆیەوە نەدیوە.
هەتە درێغی مەکە، نیتە قەرز مەکە
واتە کە بووت چروکى مەکە، کە نەتبوو دەستبڵاوى مەکە.
هەر ئاهێ، لە ئاگاهێ
واتە هەر عەقڵە لە خەسارێ.
هەر ئەو تاس و حەمامەیە
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر ئامۆژگارى بکەیت و هیچ نەگۆڕێ و کارى تێنەکا.
هەر بازی بازی، بە ڕیشی بابا بازی
بە یەکێک ئەوترێ کە بیەوێ فڕوفێڵێکت لەگەڵ بکات.