شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
نازى دیگەران بەسەر زمانە، هینى جگەران بە دیدەو گیانە
جگەران: مناڵانى جگەرگۆشەى خۆت. دیگەران: وتەیەکى فارسییە، واتە غەیرى مناڵان و جگەرگۆشان.
نازیان دا بە پیاز، دەستى کرد بە گازە گاز
تەماشاى پەندى ( ) بکە.
ناعیلاجى حەرام حەڵاڵ ئەکات
بەم ڕەنگە یەکێک لە برسانا هاتە سەر مردن و هیچى نەبوو بیخوات گۆشتى سەگ و بەراز نەبێ، دروستە ئەوەندەیان لێبخوات کە نەمرێ، وەک قورئان ئەفەرموێ: [ ] واتە ئەوەى کە قەدەغە کراوە لێتان هەر مردارەوە بووە و خوێن و گۆشتى بەرازو ئەوەى کە سەربڕابێ بەناوى غەیرى خواوە، ئینجا هەرکەسێک ناچار بوو (بە خواردنى یەکێک لەمانە) بەبێ یاخى بوون و دەرچوون لە سنوور، ئەوە گوناهى لەسەر نییە. بێگومان خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە.
ناعیلاجى سەر بە ماڵى دوژمندا دەکات
بەم ڕەنگە یەکێک لە برسانا هاتە سەر مردن و هیچى نەبوو بیخوات گۆشتى سەگ و بەراز نەبێ، دروستە ئەوەندەیان لێبخوات کە نەمرێ، وەک قورئان ئەفەرموێ: [إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللَّهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ]. واتە ئەوەى کە قەدەغە کراوە لێتان هەر مردارەوە بووە و خوێن و گۆشتى بەرازو ئەوەى کە سەربڕابێ بەناوى غەیرى خواوە، ئینجا هەرکەسێک ناچار بوو (بە خواردنى یەکێک لەمانە) بەبێ یاخى بوون و دەرچوون لە سنوور، ئەوە گوناهى لەسەر نییە. بێگومان خوا لێخۆشبوو و میهرەبانە.
نان ئەو نانە ئەمڕۆ لە خوانە
بە یەکێک ئەوترێ کە ئەمڕۆ بەهۆى داراییەوە لەڕوو بێ.
نان بدە بە سەگ مەیدە بە سپڵە
چونکە سەگ بەوەفایەو سپڵە پێنەزانە.
نان بدە بە نانەوا با نیوەى بۆ خۆى ببا
چونکە نانێکى جوانت بۆ ئەکاو هیچى خەسار ناکات.
نان بۆ خۆم و جۆ بۆ کەرەکەم
بە یەکێک ئەوترێ کە داواى شتێکى لێکردى و داتێ، ئینجا داواى شتێکى ترت لێبکات بەناوێکى ترەوە.
نان بۆ نانەواو گۆشت بۆ قەساب
واتە هەر کارێک ئەبێ بە خاوەنى خۆى بسپێرێ.
نان بە سەگ بدە لەبەر خاوەنى
واتە خزمەتى ناکەسێک بکە لەبەر خاترى کەسێکى باشى.
نان دیرەم، چ غەم دیرەم
دیرەم: لە دارەمى فارسییەوە وەرگیراوە. واتە من نانێکم هەیە، ئیتر چ خەمێکم هەیە.
نان نانى گەنم و دین دینى محەمەد
بە خواردنێک ئەوترێ کە لەبەردەمتدا دایبنێن و زۆر بەلاتەوە پەسەند بێ.
نان و تف ئەخوا
واتە زۆر هەژارو لاتە.
نان و نمەکیان پێکەوە خواردووە
واتە حەقیان بەسەر یەکەوە هەیە.
نان و پیازیش بێ، بە قات و نیازیش بێ
یەکێک ئەیڵێ کە هیچى نەبێ داینێ لەبەردەمى میوانەکەیدا، شتێکى هیچ و پووچ و کەم و کوڕ نەبێ. واتە ببوورە.
نان کە بووە کەرتک، خۆى ناگرێتەوە
بە هەڵەیەک ئەوترێ کە پینە نەکرێ.
نان کە لەت بوو بەیەکەوە نانووسێ
بە هەڵەیەک ئەوترێ کە پینە نەکرێ.
نان گیرا ئاو، ئاو گیرا جاو
واتە خواردن کە لە بین گیرا بە ئاو ئەچێتە خوارەوە، بەڵام کە ئاو لە بین گیرا ئەوە نیشانەى مردن و لەکفن هەڵدروونە.
نانت جۆ بێ و خوڵکت گەنمین بێ
واتە ئەگەر سینى و خوانیشت نەبوو بۆ میوان، ڕووت خۆش بێ و زبانت شیرین بێ، چونکە میوان ئەمەى پێخۆشترە لەوەى سەد جۆر خواردەمەنى بۆ دانێیت و مۆن بیت لەگەڵیا.
نانت جۆیین بێ و بێوەی ماڵى خۆت بیت
واتە نانى جۆ بخۆیت و بێوەى بیت، گەلێ خۆشترو باشترە لەوەى دوو ژەمە پڵاو گۆشت بخۆیت بە خەم و خەفەتەوە.
نانت لە خوانە، خزمت لە دەورانە
کە نان بدە بوویت و نانت لەسەر خوان بوو خزم و کەسوکاریشت هەمیشە لە دەوروبەرت ئەبن.
نانت نەبێ لە تەشتێ خۆ، کوڕت نەبێ لە کۆشێ خۆ، تەمات نەبێ بە برایێ خۆ
نانخوردە خانە بێزار
بە یەکێک ئەوترێ کە ئیشى خۆى بە یەکێک جێبەجێ بکات و دواى ئەوە ئیتر خۆى تێنەگەیەنێ.
نانخۆرى سفرە دڕە
بە مەردومى سپڵەى پێنەزان ئەوترێ.
نانى بێ خوێ ئەخواو تڕى سوێر ئەکەنێ
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر لات بێ، بەڵام قسەى زل بێ.
نانى بە ئاو ناگات
واتە تا نان پەیدا ئەکات ئاوى نییە، تا ئاو پەیدا ئەکات نانى نییە.
نانى جوولەکە بخۆو لە ماڵى گاور بنوو
چونکە خواردەمەنى جوولەکە لە هى گاور پاکترەو ماڵى گاور لە ماڵى جوولەکە ئەمینترە.
نانى جۆ ئەخوات و تڕى پاقلاوە لێئەدات
نانى جۆ ئەخواو بە سابوون دەست ئەشوا
واتە زۆر پاک و تەمیزە.
نانى جۆ بێ زەحمەت دەست ناکەوێ
واتە هەموو شتێک جۆرە ڕەنج و ئیشێکى ئەوێ.
نانى جۆ و دۆى ترش ئەخۆى بخۆ ناخۆی چش
یەکێک ئەیڵێ بە گاڵتەو پێکەنینەوە کە میوانێکى بێ و هیچ شک نەبات بۆى دابنێ، شتێکى بێنرخ نەبێ.
نانى خۆى لەسەر سفرەى خەڵک ئەخوا
بە یەکێک ئەوترێ کە نانى خۆى بکات بە پیاوەتى خەڵک.
نانى دڕاو پینە ئەکات
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر وریاو دانا بێ، بە جۆرێک کە بتوانێ هەموو شتێک پینە بکات و دایپۆشێت.
نانى شوانى چ لە هورى، چ لە تورى
مەبەست لە هور سکە. مەبەست لە تور نانەبەرەیە. واتە نانى شوان چ لە سکیا بێ، چ لە نانە بەرەکەیدا بێ. بە شتێک ئەوترێ کە هەردوولاى وەک یەک وابێ.
نانى من و کوزەڵەى کانى، میوان هەى میوانى
یەکێکى هەژار ئەیڵێ بە میوانێک کە ئەرکى زۆرى نەبێ. واتە کە تۆ بە نان و کوزەڵەى ماڵى من ڕازى بیت، یاخوا بەخێر بێیت.
نانى مێرا بێ منەتە، خەوى شەوا بێ عیلەتە
بە یەکێکى نان بدە ئەوترێ کە نان و خوانى بێ منەت بێ.
نانى مێردان لە مێردان قەرزە
واتە پیاو ئەبێ زوو پاداشتى پیاوەتى بداتەوە.
نانى مەرد لە سکى نامەردا نامێنێ
واتە پیاوى نامەرد هیچى لەبەرچاو نییە.
نانى نانییە
بە یەکێک ئەوترێ کە نان بە نان بدات.
نانى نییەو بە ئاو کوڵاوە
واتە لەجیاتى نانیش ئاو ئەخواتەوە.
74757677787980