شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
مەناى منى ئەکرد، خۆشى وشکە ڕنى ئەکرد
تەماشاى ڕاڤەى پەندى ( ) بکە.
مەنجەلێ مەردان بە چل ساڵ دێتە جۆش
واتە پیاوى مەرد زۆر درەنگ تووڕە ئەبێ.
مەنجەڵ بوو بە مەنجەڵۆکە، ئاغاژن بوو بە جنۆکە
بە مالأ و ژنێک ئەوترێ کە بووە بووبێ و لێى قەومابێ.
مەنجەڵ خل بووەوە، سەرقاپى خۆى دۆزییەوە
بە یەکێک ئەوترێ کە هاوبیرێکى خۆى بدۆزێتەوەو لەگەڵیا ببێ بە هاوڕێ.
مەنزڵ پاک ئەیبڕێ
واتە هەر مەردومى پاک قۆناغى ژیان ئەبڕێ بەبێ زیان، بەڵام ناپاک ڕۆژێ ئەبێ کە پەردەى بدڕێ.
مەى لە مەیخانە و کەباب لە کەبابخانە
واتە هەموو شتێک لە شوێنى تایبەتى خۆیدا خۆشە.
مەچۆرە ژێر دارى شکستە
واتە ئیشێک کە زانیت پێت ناکرێت دەستى مەدەرێ.
مەڕ بە پێى خۆى و بزن بەپێى خۆى هەڵئەواسرێ
واتە هەرکەسێ بەپێى گوناهى خۆى سزا ئەدرێ.
مەڕ بە ڕێگاى خۆیا ئەڕواو گورگ بە ڕێگاى خۆیا
واتە چاک و خراپ هەریەکە ڕێى تایبەتى خۆى هەیە.
مەڕ دەیش مەترۆ؟
واتە بۆ چ مردووش ئەترێ؟ یەکێکى دەوڵەمەند ئەیڵێ بە یەکێکى هەژار کە دەستێکى لێوەشاندبێ، یا قسەیەکى ناشرینی دەربارە کردبێ، وەک بڵێت: (پەڵۆڵەش دەم ئەسووتێنێ).
مەڕ لە گەل دوور بکەوێتەوە گورگ ئەیخوا
واتە مەردوم لە کۆمەڵەو گەلى خۆی نابێ جیا ببێتەوە.
مەڕ و بزن ڕۆن ئەکەن و ژن خۆى ڕائەوەشێنێ
بە یەکێک ئەوترێ کە بە بەرهەم و بەروبوومى ڕەنجى خەڵکەوە خۆى هەڵکێشێ و بیداتە پاڵ خۆى.
مەڕ پێ لە بەرخى خۆى نانێ
واتە تۆش ئاگات لە کەسوکارت بێ.
مەڕو گورگ پێکەوە ئاو ئەخۆنەوە
واتە دنیا زۆر ئەمینە.
مەڕوانە سەرى تاسى، بڕوانە بەختى خاسى
بە ئافرەتێکى کەچەلأ یا ناشرین ئەوترێ کە شوویەکى باشى کردبێ.
مەڕى بێ شوان گورگ ئەیخوا
واتە هەموو شتێک پێویستە خاوەندارێتى بکرێ.
مەڕى لەڕ، خزمەتى بۆ گۆشتى چەورە
واتە ڕەنج لەگەڵ هەر شتێکدا بدەیت بۆ قازانجى ئەدەیت.
مەکر لە ژنان خەتەرە لە شەیتان
واتە ئەوەندەى بیرى خراپ لە شەیتانەوە بە دڵدا دێ، ئەوەندەش فڕو فێلأ لە ژنانەوە ڕوو ئەدات. ئینجا ژن تا خوێندەوارتر بێ فێڕو فێڵى گەورەترو قوڵترە. یەکێ تۆزێ ئاگاى لە داستانى هێندێ لە ژنانى ئەوروپایى و ئەمریکایى بێ کە چ جۆرە پیلانێ ئەخەنە کار لەگەڵ مێرد دا، یان لەگەڵ هەرکەسێکدا کە خۆیان بیانەوێ بڕوا بەم قسەیە ئەکات.
مەکەوەرە سەر سەمتى کێرت جلە شڕێ بخەرە ژێرت
بە یەکێک ئەوترێ کە نانى نەبێ و کەوتبێتە کەڵکەڵەى ژن هێنان.
مەگەر خاک لێم ببات
بە یەکێک ئەوترێ بۆ کەسى ناگێڕمەوە تا ئەمرم و ئەبمەوە بە خاک، ئەوسا مەگەر خاک لە خاکى جەستەمى ببات.
مەیدان مشک نەیخواردووە
بە یەکێک ئەوترێ کە بە کارێک بڵێ: ئەمە چییە، منیش ئەتوانم بیکەم.
مەیمون خۆى جوان بوو، ئاوڵەشى دەردا
بە یەکێک ئەوترێ کە نەنگێکى ببێ و نەنگێکى ترى لێ ڕوودابێ.
مەیمون هەر مەیموونە، با قەیفەشى لەبەرا بێ
واتە شتى ناشرین بە کاڵاى جوان جوان نابێت.
مەیمون و گوڵە سوور کردیان دەستبازى، هێشتا مەیمونیش بە گوڵ ناڕازى
بە ژن و مێردێک ئەڵێن کە ژنەکەى جوان بێ و مێردەکەى ناشرین. کەچى هێشتا پیاوەکە بە ژنەکەى ناڕازى بێ.
مەیمون کە قنگى سووتا، بەچکەى خۆى ئەنێتە ژێرى
بە یەکێک خۆپەرست ئەوترێ کە ئەگەر هاتوو تووشى ڕۆژێکى ڕەش بوو بۆ ڕزگارکردنى خۆى خۆشەویستترین کەسى بکات بە قوربانى.
مەیکوتە جەوتە
ئەگێڕنەوە کە کابرایەکى برسى چاوى بە زەلامێک و بارێک ئەکەوێ وا ئەزانێ کە بارەکەى ئاردە، ئەویش دواى ئەکەوێ بەهیواى ئەوەى کە لە قۆناغ خاوەنەکەى ئەگەر چەند کولێرەیەکى لێکرد ئەمیش کولێرەیەکى بەربکەوێ. کابراى خاوەن بار تێئەگات و پێى ئەڵێ: (مەیکوتە جەوتە). واتە خۆت ماندوو مەکە، چونکە ئارد نییە جەوتە. ئینجا ئێستا ئەم پەندە بە هەموو کەسێک ئەوترێ کە بە هیوایەک دواى شتێک بکەوێ و هیواکەى لە شوێنى خۆى نەبێ.
نابێ هەرچى گا بیکات هەمووى بخوات
واتە هەموو کەسێک چى دەستکەوت، ئەبێ بەشێکى هەڵگرێ بۆ پاشەڕۆژ.
ناتوڕێنێ بە گیاى بەهارا
بە یەکێک ئەوترێ کە نەخۆش بێ بە ڕەنگێکى وا کە هیواى مانى لێنەکرێ.
ناخۆشى جوان، وەسە تکەى یان
هەر لە خۆیەوە ئەڕوا.
ناخۆشى پیر، وەسە ڕەشى قیر
واتە هەرگیز لێى نابێتەوە تا مردن.
نادر شلى کوتەکە
یەکێک ئەیڵێ کە نەوێرێ گوفتار یا کردارێک بکات لە ترسى یەکێکیتر.
ناز بدە بە پیاز دێتە گازە گاز
واتە خزمەتى نامەرد بکەیت پەشیمان ئەبیتەوە، چونکە قاچت ئەگرێ.
ناز بێ بزمار نابێ
ناز بەسەر یەکێکدا بکە نازت بکێشێ
ناز لە ئەندازە دەرچوو ئەبێ بە جەنگ
چونکە هەڵناگیرێ، ئەو حەلە جەنگ پەیدا ئەبێ.
ناز گوو بخواو کەوچک هەڵئەگرێ
بە یەکێک ئەوترێ لە ڕووى سووکییەوە کە قسەیەک بکات، بەڵام نەزانێ چۆنى بکات و لێى تێکبچێت.
نازانم ڕەحەتى گیانم
واتە وەڵامێک کە زەرەرى تیابوو مەیدەرەوە، بڵێ نازانم.
نازانێ هەڵپەڕێ، ئەڵێ حەوشەکەى خوارە
بە یەکێک ئەوترێ کە بیانوویەکى هیچ و پووچ بهێنێتەوە بۆ شتێک.
نازانێ کەر بگێ و لە ئاخوڕى ئەکا
بە یەکێکى ناشى ئەوترێ کە یەکێک لە ئیش بکات بەبێ سوود.
نازت بەقەد جیازت
واتە هەموو کەسێک بەقەد کەڵکى بۆ مەردوم نازى لێ قبولأ ئەکرێ.
73747576777879