شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
ماستى مەییو هەوێنى ناوێ
هەموو کارێک کە تەواو بوو ئیتر هیچى ترى ناوێ.
ماسى بێ کێردە
واتە هیچ ئەرک و بێگارییەکى بەسەرەوە نییە.
ماسى لە ئاوا تەڕ نابێ
چونکە بێ ئاوى بەخۆیەوە نەدیوە، تا وشک بووبێ و ئینجا چووبێتەوە ناو ئاوەوەو تەڕ بووبێ.
ماسى لە ئاوبڕدا ئەخنکێ
بە یەکێک ئەوترێ کە خۆشەویستەکەى لێى دوورکەوێتەوە.
ماسى لە بوارا ئەگیرێ
ماسى لە دەریادا ئەبەخشێ
بە یەکێک ئەوترێ کە خاوەنى شتێک نەبێ و بیبەخشێ.
ماسى لە دەریادا سەودا ناکات
واتە شت لە گۆترە ناکات.
ماسى لە سەریەوە بۆن ئەکات
واتە هەموو کۆمەڵەو گەلێک کە بۆگەنى تێئەکەوێ لە پیاوە گەورەکانییەوە دەست پێئەکات.
ماسى گەورە لە تاڤگەدا ناگیرێ
واتە پایەى گەورە لە شوێنى بچووکدا دەست ناکەوێ.
مامان کە زۆر بوو سەرى مناڵ گیر ئەخوا
چونکە ئەبێ بە فرە کوێخا.
مامەى ترۆزى، ئەمڕۆ ناسۆزى
واتە ئەگەر ئەمڕۆ بارە ترۆزییەکەت بەم نرخە نەدەیت سبەینێ سیس ئەبێ و پارە ناکات.
ماندوو حەسانەوەى سەپان، دەسکەنەى نۆکە
واتە مەردومى ئیشکەر حەسانەوەى بۆ نییە.
ماندوو مردوو کوڕان لێبردوو
مانگ تا نەگاتە شەوێ قەدرى نییە
واتە هەموو شتێک هەتا پێویست نەبێ، نرخ پەیدا ناکات.
مانگ دیارە، حەوجەى بە پەنجە نییە
بە یەکێکى گەورەى ناودار ئەوترێ کە یەکێک ناونیشانى هەڵدا. واتە پێویست بە ناونیشانى نییە.
مانگ لە من ڕۆن بێ، ئەستێران چێوە بە قون بێ
واتە کە گەورە لە من ڕازى بوو، بچوک با هەر بۆ خۆى بڵێ.
مانگا بە دزییەوە کەڵ ئەگرێ و بە ئاشکرا ئەزێ
واتە تاوان بە دزیشەوە بکرێ، لە ئەنجامدا هەر دەرئەکەوێ.
مانگا دۆشین و قەزوان تەقاندنیان نەوتووە
بە یەکێک ئەوترێ کە لەگەڵ کارێکى زۆر گرنگدا بە شتێکى ترەوە خەریک بێ.
مانگا قنگى دڕا بوو، بەڵمە برنجیان تێ ئەئاخنى
بە یەکێک ئەوترێ کە نەنگێکى بڵاوبووبێتەوە بەناو مەردومدا، کەچى بیەوێ دایپۆشێ.
مانگا مرد شیرا ئەبێ، ژنە مرد خێرا ئەبێ
بە تەوسەوە بەوانە ئەوترێ کە لەدواى مردنى یەکێکى خراپ باسى چاکەیان ئەکەن بە درۆ.
مانگا مردو دۆ بڕا
بە یەکێک ئەوترێ کە گەورەیەکى بەکەڵکى لەدەست چووبێ.
مانگا نییە بمژێ، مێردە نییە بکوژێ
بە یەکێک ئەوترێ کە نە ئیشێکى ببێ پێوەى خەریک بێ و نە گەورەیەکى ببێ لێى بترسێ.
مانگاو ماکەر، ماڵئاواکەر
بۆ لادێیى لەم دووانە بەکەڵکتر نییە.
مانگى شەرمێیەتى
واتە یەکەم مانگى شووکردنیەتى.
مانگەشەو لە ئێوارەوە دیارە
واتە هەموو شتێک کە لە سەرەتاوە دەرئەکەوێ، باشى و خراپى.
ماوە پیر قەل و برازا
بە یەکێک ئەوترێ کە عومرێکى ئێجگار زۆرى ببێ لەو ماڵە یا لەو دێیەدا لەو پیرتر و بە عومرتر نەمابێ.
ماڵ ئەوەیە بە نسیبى خاوەنى بێ
ئەگینا سەد ساڵ بەناو ماڵى تۆ بێ کە لە دواییدا بەنسیبت نەبێ، ماڵى چى.
ماڵ ئەچێ و خاوەن ماڵ ئیمانى ئەچێ
چونکە بۆ دۆزینەوەى ماڵە دزراوەکەى زۆرکەسى پاک ئەدا بە دەمەوەو تووشى ئازاریان ئەکات.
ماڵ بۆ ماڵخۆ نەچێ حەرامە
واتە شتى هەژار ئەبێ وەک خۆى هەژارانە بێ.
ماڵ بە خاوەن ماڵ حەرامە
یەکێک ئەیڵێ کە ماڵێکى داگیر کرابێ، بە جۆرێک کە خۆى نەتوانى بەهرەى لێ ببینێ.
ماڵ سووتاو بە ماڵ ئەبێ، سکەڕۆ بە ماڵ نابێ
چونکە ئەو پاشەکەوت ئەکات، بەڵام ئەم هەرچییەکى دەستکەوێ ئەیهێنێ بە لچیا.
ماڵ سووتاو لە هەموو کەس بە چنگترە
واتە لێقەوماو لە کاتى تەنگانەدا باشتر بە تەنگ ماڵى خۆیەوەیەتى.
ماڵ لۆ مێردانە، عەزاب لۆ ژنان
واتە ژن ئازارى ماڵدارى ئەکێشێ بۆ مێردەکەى.
ماڵ لۆ کەیفییە یا لۆ حەیفییە
واتە مالأ بۆ خۆشییە، نەک بۆ ناخۆشى.
ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرامە
واتە لێى قەدەغە نییە.
ماڵ لە خۆیا نەبوو، میوانیش ڕووى تێکرد
بە یەکێک ئەوترێ کە هیچى نەبێ، کەچى میوانیش ڕووی تێبکات.
ماڵ لە ماڵخوا حەرام ناکرێ
ئەم دوو پەندە وەک پەندى (مالأ لە خاوەن مالأ حەرامە؟) وایە.
ماڵ لە ماڵخۆ حەرامە
ئەم دوو پەندە وەک پەندى (مالأ لە خاوەن مالأ حەرامە؟) وایە.
ماڵ لە هەواران، قنگ لە کۆچەکان
بە یەکێک ئەوترێ کە خۆى لێرە بێ و ناوماڵیشى لە شوێنێکیتر.
ماڵ لە کیس یا لە منەت
واتە مالأ دەرمنەت، یا دەرکیسە.
67686970717273