شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
لەڕاستیدا ئاو ئەوێستێ
ئاو لە شوێنى زۆر تەخت دا ناڕواو ئەوێستێ. واتە هەموو شتێک لە ڕاستیدا وایە.
لەڕى خۆت لە چاخى خەڵک چاکترە
چونکە زۆر بێمنەتە.
لەژێر لێفەى باوکیدا نەتڕیوە
واتە بێڕەوشت و خوو گەورە بووە.
لەگەڵ ئەسڵان هەموو فەسڵان، لەگەڵ نائەسڵان بە هیچ فەسڵان
چونکە پەشیمان بوونەوەى لەدوایە.
لەگەڵ ئەسڵان هەموو فەسڵان، لەگەڵ نائەسڵان مەچۆرە کایە، ڕەنگى چەند ساڵەت ئەچێ بە زایە
چونکە پەشیمان بوونەوەى لەدوایە.
لەگەڵ بڕوا گورگان خواردوو ئەبێ
بە یەکێک ئەوترێ کە لە کۆمەڵە و گەلى خۆى ببڕبێ.
لەگەڵ بەرخ بنوو، لەگەڵ چۆلەکە هەستە
بە یەکێک ئەوترێ کە لە کۆمەڵەو گەلى خۆى ببڕبێ.
لەگەڵ تڕى خۆیدا شەڕ ئەکات
واتە زۆر توڕەو تڕۆیە.
لەگەڵ سێبەرى خۆیدا شەڕ ئەکات
واتە زۆر توڕەو تڕۆیە.
لەگەڵ عاقڵان هەڕۆ سەربانێ، لەگەڵ بێعەقڵان هەڕۆ ناو خانێ
واتە لەگەڵ مەردومى ژیرا هەموو قسەیەک بکە بە ئاشکرا، بەڵام لەگەڵ ناژیرا لە ژێر پەردەوە قسە بکە.
لەگەڵ لاوان لە لەشکریت، لەگەڵ کیژان لە گازریت
بە یەکێک ئەوترێ کە لەگەڵ دو دەستە بێ، وە هیچیان بە هیچیان نەزانن.
لەگەڵ ناکەسدا مەچۆرە جەواڵ، با نەڕوا عومرت حەتاڵ و بەتاڵ
واتە هاوڕێى تاکە کەس کەمە.
لەگەڵ گورگ شایى ئەکات، لەگەڵ مەڕ شین ئەکات
بە یەکێک ئەوترێ کە لەگەڵ تۆش بێ و لەگەڵ دوژمنەکەشت بێ.
لەگەڵ گورگا گۆشت ئەخوا، لەگەڵ مەڕا شین ئەکا
بە یەکێک ئەوترێ کە لەگەڵ تۆش بێ و لەگەڵ دوژمنەکەشت بێ.
لەگەڵ گورگێ دۆنگى دەخوا، لەگەڵ مەڕێ شیوەن ئەکا
بە یەکێک ئەوترێ کە لەگەڵ تۆش بێ و لەگەڵ دوژمنەکەشت بێ.
ما پیاوى ماڵێ، نەما زیانى ساڵێ
بە یەکێک ئەوترێ کە لەسەر مان و نەمان بێ. واتە ما ما، نەشما خۆمان خۆش.
مار ئەکوژێ و تولە مار بەخێو ئەکا
بە یەکێک ئەوترێ کە پیاوى زۆردارى ستەمکار لەناو ببات، کەچى نەوەو وەچەى بەخێو بکات.
مار بە قسەى خۆش لە کون دێتە دەر
مار تا ڕاست نەبێتەوە ناچێ بە کونا
واتە هەموو کەسێک بۆ هەموو کارێک ئەبێ بەپێى ئەو کارە بجوڵێتەوە.
مار حەزى لە سیر نەبوو، سیریش دەچوو لە بەر دەرکى کونى ئەو شین ئەبوو
واتە هەموو شت بە ئارەزووى مەردوم نابێ و زۆرجار ئەوەى تۆ حەزت لێى نییە بە لووتتەوە ئەبێ.
مار حەزى لە مارە گیرە نەبوو، لەبەر کونەکەیا سەوز ئەبوو
مارەگیرە: گیایەکى دڕکاوییە، مار ناوێرێ خۆى لێبدات. بە یەکێک ئەیڵێى کە ڕقى لە یەکێک بێ، کەچى هەمیشە لەبەرچاوى بێ.
مار لە کوێ پەپکە ئەخوات، پونگە لەوێ شین ئەبێ
تەماشاى پەندى ژمارە ( ) بکە
مار هاتۆتە سەر ڕێگات
واتە بەختەوەریت.
مار پێوەى داوەو لە گوریس سڵ ئەکات
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر و ستەم ترساندبێتى.
مار کارژ فڕێئەدا، خوو فڕێ نادا
بە یەکێکى بەدکردار ئەوترێ کە واى نیشان بدات کە بەرگى بەدکردارى فڕێداوە. واتە ئەوانە هەرگیز سروشتیان ناگۆڕێ.
مار کە مردنى نزیک بووەوە ئەچێتە سەر ڕێگا
ماران گەستە گوریس ببینێ وا ئەزانێ مارە
مارانگاز لە خشەى مارو مێروو ئەترسێ
واتە یەکێک کە زللەى ڕۆژگارى خوارد ئیتر ژیر ئەبێ و بە پارێزەوە دەست ئەداتە هەموو شتێک.
مارانگاز لە خشەى گوریس ئەترسێ
واتە یەکێک کە زللەى ڕۆژگارى خوارد ئیتر ژیر ئەبێ و بە پارێزەوە دەست ئەداتە هەموو شتێک.
مارانگاز لە گوریسى ڕەش و سپى ئەسڵەمێتەوە
واتە یەکێک کە زللەى ڕۆژگارى خوارد ئیتر ژیر ئەبێ و بە پارێزەوە دەست ئەداتە هەموو شتێک.
مارى ئاوى کە پیر بوو، قورباق ئەکا بە قنگییەوە
بە یەکێک ئەوترێ کە دەستدار بووبێ و بێدەست کەوتبێ، کەس شەرمى لێنەکات.
مارى بێ ئیجازەیە
واتە ئەمانى نییە.
مارى سکى خۆت ئەتخوا
بە یەکێکى دەروون پیس لاقین ئەستورى بوغز لە سک ئەوترێ.
مارى مارخۆریشى هەیە
بە زۆردارێک ئەوترێ کە دەستى باڵاى دەستى زۆردارێکیتر بێ.
مارى ڕەش بۆى یەق ئەکاتەوە
واتە زۆر ڕەجاڵ و گەداو داوەشاوە.
مارى کلک بڕاو کلکى لەبیر ناچێتەوە
واتە هەرکەسێ ستەمێکى لێکرا هەرگیز فەرامۆشى ناکات.
ماست تا نەیژەنیت کەرە ناکات
واتە تا ڕەنج نەدەیت گەنجت دەستناکەوێ.
ماست نییە بە لێوتەوە دیار بێ
بە یەکێک ئەوترێ کە حاشا لە چاکەى یەکێ بکات.
ماستاو سارد ئەکاتەوە
واتە کلکە لەقێ ڕووپامایى بۆ ئەکات.
ماستاوى بۆ ئەکات
واتە کلکە لەقێ ڕووپامایى بۆ ئەکات.
66676869707172