قسەی پێشینانە، ماچ قەڕەوڵی گانە
قەرەولأ: سەرەتایە، واتە کار کە گەیشتە ماچ و مووچ، ئەشگاتە شتێکى ناشرینتر.
قسەی ڕاست بەردە،ڕاستگۆبە، درۆ بەردە
واتە قسەى ڕاست وەک بەرد ڕەقە، ڕاست بەو دەست لە درۆ هەڵگرە.
قسەی کورت درێژ مەکە، ڕێگەی نزیک دوور مەکە
واتە هەموو شتێک لە کورتى ببڕێتەوە.
قسەی گوێ ئاگردانە
واتە هیچ نرخێکى نییە. بە یەکێک ئەوترێ کە هاشەو هوشە بکات.
قسەیەک بکە سەر بگرێ، ربەیەک بگرە جێ بگرێ
بە یەکێک ئەوترێ کە قسەى زل و پف هەڵدراو بکات.
قسەیەک بکە کەڵک بگرێ، مەنێک بپێوە سەر بگرێ
بە یەکێک ئەوترێ کە قسەى زل و پف هەڵدراو بکات.
قسەیەک دەمم کەوتەرە، سەرم لوا جەتەرە
دەمکەوتەرە: واتە لە دەمم دەرچوو. لواجەوتەرە: واتە چوو بە جەوتا. واتە لە پێناوى قسەکەدا سەرم تیاچوو.
قسەیەکیش بۆ دز بکەین
واتە تاوانبار ئەگەر بیانوو (عوزر)ێکى بەدەستەوە بوو پێویستە نەکرێ بەژێر لێوەوە.
قفڵ بۆ حەڵاڵزادە لێ ئەدرێ
ئەگینا بێحەیا یا ئەیشکێنێ وە یا بە شتێک هەڵیئەگرێ.
قفڵ بۆ پیاوی بە حەیایە
ئەگینا بێحەیا یا ئەیشکێنێ وە یا بە شتێک هەڵیئەگرێ.
قفڵی لە دەمی خۆی داوە
واتە بە هیچ جۆرێک قسە نەکات.
قنگ بدەرە سەر دەرپێی خۆت
واتە دەستدرێژى مەکەو ئاگات لە دەست و زوبانت بێ.
قنگ بە قەڵماسک باس ناکرێ
بەڵکوو بە ئازایى و ڕەوشت و خوو باس ئەکرێ.
قنگ حیزبە، دەم حیز مەبە
چونکە یەکەم زەرەرى هەر بۆ خۆیەتى، بەڵام دووهەم زەرەرى بۆ مەردوومە.
قنگی ڕەش و سپی لە بوارا دەرئەکەوێ
واتە هەموو شتێک لە کاتى تاقیکردنەوەدا دەرئەکەوێ.
قنگی کردە ڕەشەبا
واتە مرد. لە ڕووى سوکییەوە ئەوترێ.
قنگی کەر حەمامە
بە شتێک ئەوترێ کە نەگونجێ.
قنگێ فێری تڕین بێ، تەرکی ناکات
بە یەکێک ئەوترێ کە فێرى شتێکى ناشرین بووبێ.
قنگە بڕۆ بەولاوە، بۆنی گوت لێدێ
بە پیاوێک ئەوترێ کە دەوڵەمەند ببێ و بە ژنە کۆنەکەى کە ڕەفیقى هەژارییەتى ڕازى نەبێ، ژنى بەسەر بێنێ و ئەم بخاتە لاوە.
قنگەڵاشک لە خۆی بە شک
قنگەڵاشک: بنجە دڕکێکى وشکەوەبووە کە با بیباتە پەنایەکەوە، لە ڕووى تەوسەوە بە یەکێک ئەوترێ کە قسەیەک بکرێ و ئەو بیباتە سەر خۆى.
قورئان ئەفرۆشرێ ئەدرێ بە نان
بە یەکێک ئەوترێ کە حورمەتى نان نەزانێ چییە.
قورئانی دا بە تەمورە
واتە حەڵاڵى دا بە حەرام.
قوزی بەر کوانوو بێ قەدرە
کوانوو: ئاگردانە. واتە چونکە لە مناڵییەوە لەماڵێکدا گەورە بوون و لە گوێ ئاگردانێک دانیشتوون، بۆیە لەبەرچاوى بێنرخە.
قوزی لە قەحبان، مشتە لە دۆمان ناکرێ
چونکە هەمیشە خۆیان پێویستن پێیان.
قوزی گوێی ئاگردان قەدری نییە
کوانوو: ئاگردانە. واتە چونکە لە مناڵییەوە لەماڵێکدا گەورە بوون و لە گوێ ئاگردانێک دانیشتوون، بۆیە لەبەرچاوى بێنرخە.
قوزە چێڵە، نە بە کەڵکی سیرمە دێ، نە بە کەڵکی پێستە
بە یەکێک ئەوترێ کە بەکەڵکى هیچ نەیەت.
قوزەکە مەترسە، قوزەکە مەلەرزە
یەکێک ئەیڵێ لە ناوەندى دوو کەسدا کە بیەوێ لەسەر کارێک ڕێکیان بخات.
قومارچی ئەگەر نەڵێ بە گونمەوە شەق ئەبا
چونکە بە کردار ژێرکەوتووە، ئینجا ئەگەر بە گوفتاریش ژێرکەوێ شەق ئەبات.
قونی سەر تەندور، کەوتە سەر مافوور
بە یەکێکى هەژار ئەوترێ کە جاران نەیبووبێ و ئێستا بیبێ.
قونێ بدە مناڵێ، دەمی مەدەرێ
واتە قنگت بدەیتە دەست مندالأ باشترە لەوەى قسەى خۆتى بدەیتێ.
قونێ لە دووم مەڕۆ، بۆنی گوت لێدێ
بە یەکێک ئەوترێ کە لەگەڵ خۆشى بەفیز بێ.
قونێ هەر کلت پیا ئەوێ
بە شتێکى وا ئەوترێ کە بۆت بێت و بە هیچ کلۆجێک پێویستت پێى نەبێ.
قوڕ بەسەر ئەو کەسەی فیرعەون پێی بڵێ کافر
بە یەکێک ئەوترێ کە تاوانبارێک بە تاوانبار ناوى ببات.
قوڕاوی دنیای بە قنگدا هەڵپژاوە
بە یەکێک ئەوترێ کە هەموو جۆرە ناخۆشییەکى لە جیهانا دیبێ.
قوڕی بۆ گیراوەتەوە
واتە تووشى چورتمێکى زۆر گەورە بووە.
قوڵفی کەعبە کەچ نابێ
یەکێک ئەیڵێ کە داواى کارێک لە یەکێک بکات، ئەویش بڵێ: ئەم کارە ناکرێ، ئەمیش بڵێ: بۆچى ناکرێ؟ خۆ قوڵفى کەعبە کەچ نابێ.
قوڵفی کەعبەی گرتووە
واتە پشتى بەهێزە.
قڕانێکم نییە بیدەم بە شێڵانە، ئامۆزاکەم ئەڵێ: ژن بێرانە
شێڵانە: قەیسییە. بە یەکێکى ئەڵێیت کە پێت بڵێ فڵان کار بکە، کە تۆ لەوە گەلێ سوکترت پێ نەکرێ.
قۆندەرە بۆ کەسێکە بزانێ لە پێی کا، نەوەک ناکەس ئە پێ و ئەو پێ کا
قۆندەرەکانی جیڕەی دێ، سکی لە برسا قۆڕەی دێ
بەیەکێک ئەوترێ کە نەیبێ، کەچى کاڵاو بەرگى جوانى بەنرخ بپۆشێ.