شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
عیسایى بە دینى خۆى، مووسایى بە دینى خۆى
واتە هەرکەسە لە ئاینى خۆیا سەربەستە.
عێل، باوانى عێلە
واتە کوڕى هۆز، هەرگیز پشتى کوڕى هۆز نادا لە زەوى.
عەباسى خۆت دەربێنە ئینجا گاڵتە بە شایى من بکە
واتە یەکێک گاڵتە ئەکات بە یەکێک لە شتێکدا کە خۆى لەو زیاتر بێ لەو شتەدا.
عەرەب جە عەرەب، نەدارۆ ئەندێش
واتە عەرەب لە عەرەب ناترسێ، چونکە پشتى یەک نادەن لە زەوى.
عەشرەت گلێرە، وەختى کولێرە
واتە کەسوکار لە کاتى خۆشیدا پێتەوەن.
عەقڵ بە گەورەو بچووکى نییە
واتە زۆر کەسى وا هەیە بە تەمەن مناڵە، کەچى زۆر ژیرترە لە زۆر کەس لەوانەى کە بە تەمەن لەم گەورەترن.
عەقڵ نەبێ گیان لە عەزابایە
چونکە هەر عەقڵە لێخوڕى ئادەمى بۆ ڕێى ڕاست.
عەقڵى لە ئەژنۆیایەتى
واتە زۆر بێ عەقڵە.
عەقڵى منداڵى، تڕى کەنداڵى
واتە وەک یەک بێنرخن.
عەقڵى گونم و عەقڵى ژنم وەک یەک وایە
ئەمە قسەى هێندێ پیاوى قەبەى کەللە بۆشى مێشک پووتە کە گونى خۆى و گێزەر لێک ناکاتەوە، ئەگەر ئەمە وایە و بۆچى پێغەمبەرى گەورەى ئیسلام لە کاتى تەنگ و چەڵەمەدا ڕاوێژى کردووە لەگەڵ خێزانى خۆیا و بەقسەى کردوون، وەک لە صولحى حودەیبییەدا.
عەمەل سستى قسە دروست
بە یەکێک ئەوترێ کە قسەى ببێ و کردەوەى نەبێ.
عەنەزەى دەورى مەرەزە
عەنەزە: جۆرە وڵاخێکى ڕەسەنە، کە هەمیشە لەناو مێرگ و دەوروبەرى مەرەزەدا بێ بۆ لەوەڕین، بە یەکێک ئەوترێ کە هەمیشە لە مڵ و مووشى خواردندا بێ.
فرمان لە سارا، ڕۆن لە بەهارا
سارا: دەشتە. واتە ئیشى بەهاران و هاوینان لە دەشتدا خۆشە، وەک ڕۆنى بەهاران.
فرمانکەرە بمرێ، تەدبیرکەرە نەمرێ
واتە یاخوا هەر بچووک ببێ بە باڵاگەردانى گەورەى ماڵ.
فرۆشتن لە خواستن چاکترە
واتە شتى ناوماڵت بفرۆشیت و نامانگورى خۆتى پێ لابەریت، چاکترە لەوەى کە شت لەم و لەو بخوازیت.
فرەستادە هیچى لەسەر نییە
چونکە هەرچى ئەڵێ و ئەیگەیەنێ قسەى خۆى نییە، بەڵکوو قسەى یەکێکیترە.
فوو لە ئاگرکەیت، سمێڵت ئەسووتێ
بە یەکێک ئەوترێ کە ئاگرى دوژمنایەتى هەڵگیرسێنێ لە ناوەندى دوو کەسدا.
فوو لە دۆ ناکا
واتە لە حەڵالأ و حەرام ناپرسێتەوە.
فڕە فڕى ماشان لە دەنگى قورئان خۆشترە
واتە دەنگى هەڵقۆڕاندنى شۆرباى ماش، لە گوێچکەى برسیدا لە دەنگى قورئان خۆشترە. یەکێک ئەیڵێ کە زۆرى برسى بێ و لەجیاتى ئەوەى نانى بۆ دانێن کەچى قورئانى بۆ بخوێنن.
فیکە بە براى بێ لێو ئەکەن
بە یەکێک ئەوترێ کە کارێک بە یەکێک بکات کە لێى نەزانێت.
فیکەى خۆى ئەناسێ
بە یەکێک ئەوترێ ئەگەر بە قسە پلارێکیان تێگرت خێرا تێبگات.
فێرى ڕۆیین بە بەرلەوەى ڕاکەیت
واتە هەموو کارێک ئەبێ پلە پلە دەستى بدرێتێ.
فێرى ڕۆیین بە، ئینجا دەست بکە بە ڕاکردن
واتە هەرچاکەیەکت کرد بیبەرە سەر تا دوایى.
فێرکەران فێریان مەکە، کە فێریان ئەکەیت تێریان بکە
واتە هەر چاکەیەکت کرد بیبەرە سەر تا دوایى.
فەخر بەڕەى ناو دڕاوە
واتە فەخر نەنگێکى وایە کە داناپۆشرێ، وەک بەڕەیەک کە ناوەڕاستەکەى دڕابێ.
فەخر گونى شۆڕە
واتە تووشى ئازارت ئەکات.
فەرقى گونى خۆى و گێزەر ناکا
واتە زۆر بێعەقڵە.
فەرموودەو تڕکەن هیلاک نابن
فەرموودە: چەنەبازە، واتە ئەم دووانە هەرگیز هیلاکبوونیان نییە.
فەقیانە سپى کەرێ نایکێشێ، لە ماڵیا نییە دەنکە بڕوێشێ، نیە لێفە شڕێ قاچى تێکێشێ
بە یەکێک ئەوترێ کە هەرچییەکى دەستکەوێ بیدا بە بەرگى جوان و بە خۆیدا بژەنێ، لە ماڵیشدا هیچ نەبێ.
فەقیانە سپى، سەڵتە باربردوو، دوو ژنت بۆ چییە لەبرسا مردوو
بە یەکێک ئەوترێ کە هەرچییەکى دەستکەوێ بیدا بە بەرگى جوان و بە خۆیدا بژەنێ، لە ماڵیشدا هیچ نەبێ.
فەقیر ئەیەڵێ لە ئاش بێتەوە، دەوڵەمەند نایەڵێ لە ساج بێتەوە
واتە هەژار لە دەوڵەمەند بەسەبرترە.
فەقیر لاى باوە ئەتسێ
واتە زۆر بەدبەختە، ئەوەى ئەشیکا خراپى ئەکا.
فەقیر گوو ئەکا چیلکە ئەچێ بە قنگیا
واتە بەدبەختە.
فەقیرى خۆشە، قۆرتى ناخۆشە
یەکێکى هەژارى کەمدەست ئەیڵێ کە خۆى یا مالأ و مناڵى تووشى نەخۆشى، یا شتێکى وا بووبێ کە پێویست بە پارەخەرج کردن بێ.
فەقیرى ڕاست شەریکى دەوڵەمەندە
لە ئیسلامەتییدا سوود نییە. ئینجا ئەگەر هەژار سەر ڕاست بێ بەم ڕەنگە لەگەڵ قەرزى کرد لە کاتى خۆیدا بیداتەوە، ئەو حەلە دەوڵەمەندیش درێغى لێناکات و بەبێ سوود قەرزەکەى ئەداتێ و هەژارەکە ئەبێ بە هاوبەشى دەوڵەمەندەکە لە داراییەکەیدا.
فەنى تولە شەڕە سەگت چى
فەنى: تووتکە سەگە. بە یەکێک ئەوترێ کە چووبێ بە گژ پیاوێکى گەورەداو ژێر کەوتبێ.
قازانج سەری مایەی خوارد
واتە بۆ قازانج چووم کەچى دەستمایەکەشم دانا.
قازانجی گاوان ماکەر گایینە
واتە پیشەى سووک قازانجیشى هەر سووکە.
قازانی مێردان بە حەوت ساڵ دێتە جۆش
واتە پیاوى گەورە درەنگ توڕە ئەبێ.
قازانی گەردوون هەرچەن دێر دێتەجۆش، ئاخری هەر تێتە جۆش
واتە هەر کەسێک لە جیهانا هەڵە بکات، تۆڵەى خۆى ئەبێ هەر بدا.
56575859606162