شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
شەوی جەژن فەقیریش دەوڵەمەندە
واتە یەکێک ئەگەر کاسەى جەژنى بوو، بە دەوڵەمەند ناژمێرێ، چونکە هەموو کەس هەرچەند هەژار بێ لەو شەوەدا خواردنێکى ئەبێ هەر ببێ.
شەوێک و دز هەزار
بە چەند کەسێک ئەوترێ کە هەموو لە یەک شت دزى بکەن، وە هیچیان ئاگایان لەوانیکەى تر نەبێ.
شەڕ بێ و خێرى منى تیابێ
شەڕ بە شیر، مامەڵە بە دراو
واتە نە مامەڵە بکە بە بێ پارە، نە جەنگ بکە بەبێ چەک، هەرچیت دەستدایە ئەبێ خۆى بۆ ئامادە بکەیت.
شەڕ بە چەک، مامەڵە بە پارە
واتە نە مامەڵە بکە بە بێ پارە، نە جەنگ بکە بەبێ چەک، هەرچیت دەستدایە ئەبێ خۆى بۆ ئامادە بکەیت.
شەڕ بە کۆنە قینەوە ئەکرێ
واتە ئەگەر کۆنە قینە نەبێ و دەمەقاڵى نابێ بە شەڕ.
شەڕ خۆش نییە، شەڕنامەى خۆشە
مەبەست لە شەڕنامە باسى زاڵبوون و دانانى مەرجە لەسەر دوژمن.
شەڕ دز دروست ئەکات، ئاشتى هەڵیئەواسێ
ئینجا بزانە جەنگ و ئاشتى چەند لەیەک جیان.
شەڕ لە بادینان، تۆز لە پێش ماڵى مە
یەکێک ئەیڵێ کە شەڕێکى دوور لەو بە گڕە گڕ بێ بەرماڵى پێبگرێ.
شەڕ لە بەتاڵى چاکترە
واتە بێکارى ئەوەندە خراپە ئەگەر بە شەڕەوە خەریک بیت، باشترە لەوەى بێکار بیت.
شەڕ لە شۆمى، نەک لە تۆمى
شۆم: شێفە، واتە شەڕى دوو هاوبەش لە کشتوکاڵدا، لە کاتى شێفا بێ کە هێشتا تۆو نەکراوە باشترە لەوەى کە دواى تۆوکردن بێ، چونکە ئەو حەلە زووتر جیا ئەبنەوە.
شەڕ لە شێف و ئاشتى لە خەرمان
واتە لە کاتى بێئیشیدا شەڕو زویرى بە هەرجا، بەڵام لە کاتى ئیش و فرمانا ئەبێ هەموو شەڕو زویرییەک بخرێتە لاوە تا ئیشەکە تەواو ئەکرێ.
شەڕ لە نیوەى بگەڕێتەوە چاکترە
چونکە شەڕ وەک زەهر وایە کەمترى بخۆیت باشترە.
شەڕ لەسەر تەنگى جێگەیە
واتە هەموو جەنگێک لەسەر جۆرە کەموکوڕییەک، ئینجا یا کەموکوڕى جێگا یان کەموکوڕى خواردن.
شەڕ لەسەر کەمى سفرەیە
واتە هەموو جەنگێک لەسەر جۆرە کەم و کوڕییەکە، ئینجا یا کەموکوڕى جێگا یا کەموکوڕى خواردن.
شەڕت هۆ هۆ نییە، شەڕت کۆ کۆیە
واتە کردار حسابە نەک گوفتار.
شەڕم لەگەڵ مەلایە، هاوارم بۆ تۆ خوایە
بە کارێک ئەوترێ ستەمکارى خۆى فەرماندەر بێ.
شەڕو نیوە شەڕ بران
واتە ئادەمى کە تووشى شەڕ بوو دەستى خۆى بووەشێنێ.
شەڕى ئەو دۆڵە، مەهێنە ئەم کۆڵە
واتە تا ئەتوانى مەیەڵە شەڕ پەرە بسێنێ.
شەڕى بەیانیان لە خێرى ئێواران باشترە
واتە بەیانیان کاتى ئیش و کارو هەڵسووڕانە، ئەبێ بە شتێکەوە هەر خەریک بیت با شەڕیش بێ، بەڵام ئێواران وا نییە، ئەگەر دەست لە خێرو قازانجێکیش هەڵگریت قەیناکە.
شەڕى خۆتڕین مەکە
واتە شەڕت کە کرد شەڕێک بکە کە بیبەیتەوە نەک بیدۆڕێنیت.
شەڕى ڕۆیگەو خێرى ماگە
بە یەکێکى خراپ ئەوترێ کە تاقەتى شەڕى نەمابێ و لە بیرى مردن و چاکەکردندا بێت.
شەڕى ژن و مێردان هەتا ماڵ نوستنان
واتە ئەو حەلە ئیتر پێکەوە ئەنوون و ئاشتیان ئەبێتەوە.
شەڕکەر ئاشتیت لەبیر بێ
واتە هەرکەس چوو بەگژ یەکێکدا با بەشى پاشەڕۆژى تیا بهێڵێتەوە.
شەڕکەر وازئەهێنێ، ناوبژیکەر وازناهێنێ
تەماشاى پەندى: (باوک کوژراو دەست هەڵئەگرێ، پڵاوخۆر دەست هەڵناگرێ).
شەڕێک بێ و خێری منی تیا نەبێ
یەکێک ئەیڵێ کە لە شەڕى دوو کەسەوە بەهرەمەند ببێ.
شەڕە بێرە کۆڵم
یەکێک ئەیڵێ کە شەڕێکى دوور لەو بێت و یەخەگیرى ببێ. واتە وەک خۆم داواى ئەم شەڕەم کردبێ کە بێتە کۆڵم وایە.
شەیتان ناوبژی کەریان بێ
بە دوو کەس یا دوو دەستەى خراپ ئەوترێ کە بچن بەگژ یەکا، واتە یاخوا هەمیشە هەر لە شەڕا بن.
شەیتان پەلەی کرد، چاوێکی خۆی کوێر کرد
واتە لە هیچ کارێکدا پەلە مەکە.
شەیتانی ئینسان ئینسانە
واتە بەشى زۆرى مەردوم بە قسەى هاوڕێى خۆى لە خشتە ئەچێ.
عاشقى کاشى کەووگ بووگە
کەوگ: شینە. بە یەکێک ئەوترێ کە حەزى لە شتى زەرقى و ڕەنگاو ڕەنگ بێ.
عاقڵ دووجار ناخەڵەتێ
چونکە جارى یەکەم کە خەڵەتا، ئەگەر عەقڵى بێ دەرس وەرئەگرێ، بۆ جارێکیتر کە وەرینەگرت، ئەوە مەعناى وایە کە عەقڵى نییە.
عاقڵ کەر ئەبێ، کەر عاقڵ نابێ
واتە کەمجار مەردومى ژیر بەهۆى شتێکەوە تووڕە ئەبێ و کارى ناپەسەند ئەکات، بەڵام پیاوى کەر هەرگیز ژیر نابێ.
عالەم بە جن پێئەکەنێ، جنیش بە ئاشەوان
بە یەکێکى هیچ و پووچ ئەوترێ، کە گاڵتە بە یەکێکى لە خۆى باشتر بکات، وایە هەموو کەس بە تۆ پێئەکەنێ، تۆش بە من.
عالەم هەڵئەستا خلەى ئەگا، خلەش هەڵئەستا بلەى ئەگا
بە یەکێک ئەوترێ کە خۆى ژێر دەستى هەموو کەسێک بێ، کەچى ئەویش ئازایەتى خۆى بەسەر یەکێکى بەسەزمانا بنوێنێ.
عوزر لە قەباحەت خراپتر
بە یەکێک ئەوترێ کە هەڵەیەک بکات و لە پاشا عوزرێکى واى بۆ بێنێتەوە لە هەڵەکە ناشرینتر بێ.
عوزر ڕوو سپى ناکا
واتە شەرمەزارى لانابا.
عومرى درێژ، شەرمى لە کەس نییە
واتە شتێکت کە بوو بە هەڵە باشى مەیخۆ، هەڵیگرە بۆ کاتى پیریت کە کەس نایەت بەلاتا.
عومرى پیرە مەڕێکى ماوە
بە یەکێک ئەوترێ کە لە ئاخرو ئۆخرى تەمەنیا بێ.
عومرى گەیشتە شەستە، موروان ئەکاتە دەستە
بە یەکێک ئەوترێ کە بە گوفتار یا بە کردار خۆى مناڵ بکاتەوە.
55565758596061