شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
سەر کڵافەی ون کردووە
واتە سەرى لێتێکچووە.
سەربەسەر، بێ دەردیسەر
بە پیاو و ژنێک ئەوترێ کە هاوتاى یەک بن بەبێ زیادو کەم.
سەرت فیداکە، سڕت ئاشکرا مەکە
چونکە زۆر سڕى وا هەیە ئەگەر بدرکێ زۆر سەرى تیائەچێ. کەوابوو تاقە سەرێک بڕوا چاکترە لە چەند سەرێک.
سەرت نایەشێ، بۆچی پەڕۆی تێوە ئەپێچیت
واتە هەرچیت پێویست نەبوو بەکارى مەهێنە.
سەرت هەڵبڕە، شیرت دەربڕە
بە یەکێک ئەوترێ کە ستەمێکى لێکرابێ. واتە بەرگرى لە مافى خۆت پێویستییەکى پیرۆزە.
سەرخۆش پاڵیشی پێوە نەنێیت هەر ئەکەوێ
تەماشاى پەندى (لە سەرخۆش گەڕێ، بۆ خۆى ئەکەوێ) بکە.
سەرم نایەشێ پرێسکەی لێ ببەستم
بە یەکێک ئەوترێ کە خۆى گرێى لە ژیانا نەبێ و خۆى بۆ خۆى گرێ پەیدا بکات.
سەرما بە قەد حاڵە
هەژارێکى ڕەش و ڕووت ئەیڵێ بە دەوڵەمەندێکى پۆشتە لە زستانا.
سەرمای زستان لە هەوەڵەوە دیارە
بە کارێک ئەوترێ کە هەر لە سەرەتاوە باش نەیەت.
سەرنانە سەرشێت پیاو باقی دار ئەکا
باقى دار: قەرزدارە.
سەرو ماڵم لە تۆ درێغی نییە، بزن لە چواردە شایی کەمتر نییە
واتە دۆستایەتى جیایەو سەوداو موعامەلەش جیایە.
سەرچاوەی دڵی تاریکە
واتە نە هیواى هەیەو نە هیچ شک ئەبا.
سەرچاوەی دڵی ڕووناکە
واتە گورچووى پڕە.
سەرچۆپی بدەیت بە گامێش، لای کادان نادا بە کەس
بە گەورەیەکى تەماعکار ئەوترێ کە هەر چاوى لە قازانجى خۆیەوە بێ.
سەرچۆپی بدەیتە دەست سەگ، بۆلای سەبەتەی نانی ڕائەکێشێ
بە گەورەیەکى تەماعکار ئەوترێ کە هەر چاوى لە قازانجى خۆیەوە بێ.
سەرگەرمی بە بێکارییەوە، لە بێ کاری باشترە
واتە ئیش بکەیت بۆ مەردوم با بە بێگاریش بێ، چاکترە لە بێ ئیشى.
سەری ئەبڕێ و ڕیشی بە شانە ئەکا
بە یەکێک ئەوترێ کە بە پەنهانى خراپە بکات لەگەڵ یەکێکا، کەچى بە دیمەنیش ڕێزى بگرێ و قسەى خۆشى لەگەڵ بکا.
سەری ئەتاشێ و ئاوێنەشی ئەداتە دەست
بە یەکێک ئەوترێ کە کەتنێکى کردبێ بە یەکێک و جاڕیشى لێبدات.
سەری بووە بە ئاش، قنگی بووە بە ماش
بە یەکێک ئەوترێ کە سەرى لێتێکچوو بێ.
سەری بێ دەلاک ئەتاشێ
واتە بێ پرس و ڕا ئیش ئەکات.
سەری بێ دەلاک مەتاشە
واتە بێ پرس و ڕا ئیش ئەکات.
سەری بێ سەودا ناوەستێ
بە یەکێک ئەوترێ کە بەبێ ئیش و کار و هەوڵ و تەقەلا دانەنیشێ.
سەری بێ ڕۆزی لەژێر خادایە
واتە مەردوم تا بەسەر زیندوو بێ، خوا ڕۆژى خۆى بۆ ئەنێرێ.
سەری بێ کڵاو نییە لە دنیادا
واتە هەر سەرێک هاتە دنیاوە خوا ڕۆژى خۆى بۆ ئەنێرێ.
سەری بە سوجدەوە ڕۆیوە
بە تەوسەوە بە یەکێک ئەوترێ کە بە درۆ خۆى بە پیاوێکى لەخواترس نیشان بدات.
سەری خۆم بەستە پریاسکە
یەکێک ئەیڵێ کە خۆى تووشى کارێکى لابەلا کردبێ.
سەری خۆی دا لە بەرد
واتە ناماقوڵى کرد.
سەری دا لە بەرد
بە یەکێک ئەوترێ لە ڕووى سوکییەوە کە قسەیەکى ناشرینى دەربارە کردبیت، واتە بۆ خۆى وت.
سەری دار و بنی دار
کاتێک ئەوترێ کە چەند کەسێک دەمەقاڵێیان ببێ لەسەر سەرەتاى بەهار یان پایز، بەم ڕەنگە ئەوەیان بڵێ ئەوەندەیەو ئەمیان بڵێ ئەمەندەیە. واتە ئەم حساباتە تەواو نییە، بەڵکوو کە دار چرۆى کرد بەهارەو کە گەڵاش هەڵوەرى پایزە.
سەری دنیا بە پووش نەگیراوە
بە یەکێک ئەوترێ کە کارێکى نابەجێ بکات بە ئاشکرا. واتە لەسەر هەموو شتێک لێپرسینەوە هەیە.
سەری دنیای لێ هاتۆتەوە یەک
بە یەکێک ئەوترێ کە لە کارێکدا سەرى لێتێکچووبێ و ڕێ نەدۆزێتەوە.
سەری دوو بەرانان لە مەنجەڵێکا ناکوڵێ
واتە دوو پیاوى گەورە لە یەک شوێندا هەڵناکەن.
سەری زل دەوڵەتە، پێی زل مەینەتە
واتە دوو پیاوى گەورە لە یەک شوێندا هەڵناکەن.
سەری شکاندووەو ڕیشی بە شانە ئەکا
بە یەکێک ئەوترێ کە لەدواى دەست وەشاندن لە یەکێک ئینجا دڵنەوایى بکات.
سەری شکاو و قنچی درشاوی بۆ ماوەتەوە
بە یەکێک ئەوترێ کە لە کارێکدا تێکشکابێ بە هەموو ڕەنگ زەرەرى کردبێ.
سەری لێ ئەخورێ
واتە ئارەزووى لەو شتەیە کە قسەى لێئەکەن.
سەری لە گوێ قەبر ئەلەرزێ
واتە زۆر پیرەو کاتى مردنى هاتووە.
سەری نایەشێ پەڕۆی تێ ئەبەستێ
بە یەکێک ئەوترێ کە خۆى تووشى بێگارێک بکات.
سەری نایەوە
واتە بەداخەوە مرد.
سەری ڕەش چوو، سەری سپی لە جێ
کاتێک ئەبێژرێ کە پیاوێکى خراپ ڕۆیى بێ و یەکێکى خراپ چووبێتە جێى.
50515253545556