سوار ئاگای لە پیادە نییە
واتە پیاوى گەورە ئاگاى لە دەنگوباسى پیاوى بچووک نییە.
سوار تا نەگلێ نابێ بە سوار
واتە مەردوم تا هەڵە نەکاو ڕۆژگار بۆى ڕاست نەکاتەوەو دەرسى قورس و گرانى دانەدا، قالأ نابێ.
سوار لەسەر زین ئەهێنێتە خوارێ
واتە زۆر بێحەیاو دڕە.
سواربوون عەیبێک، دابەزین دوو عەیب
واتە مەردوم دەست نەداتە کارێک کە دەستى دایە تا تەواوى نەکات دەستى لێهەڵنەگرێ.
سوارو پیادە ئارەزووی دەست بۆسییان بێ، ئەو خۆی هەڵئەبڕێ و ئەم خۆی دائەنەوێنێ
واتە دوو کەسى لە یەک زویر ئەگەر بیانەوێ ئاشتیان بێتەوە ئەتوانن لە یەک نزیک بکەونەوە.
سوارو پیادە ئەگەر حەز بکەن دەست بۆسی ئەکەن
واتە دوو کەسى لە یەک زویر ئەگەر بیانەوێ ئاشتیان بێتەوە ئەتوانن لە یەک نزیک بکەونەوە.
سوارو پیادە هەر ئەگەنەجێ، بەڵام درەنگ و زوو ئەکەوێ
هەژارێک بە دەوڵەمەندێکى ئەڵێ کە ئەمیان بە ئاسانى کارێک بکا و ئەویان بە ڕەنج و کۆشش.
سواری ئەسپی خەڵک بیت هەر پیادەیت
هەژارێک بە دەوڵەمەندێکى ئەڵێ کە ئەمیان بە ئاسانى کارێک بکاو ئەویا بە ڕەنج و کۆشش.
سواری سوار خۆر وا لە دواوە، ڕمی ناوە بە ڕووی شاوە
چونکە ئەبێ بارى منەت هەڵگریت.
سواری کێری کەر لە پیادەڕەوی خاسترە
واتە بە تەنها ئیشى گەورە ناکرێ.
سواری کەری بووەو لە کەری ئەگەڕێ
بە یەکێک ئەوترێ کە خۆشى نەزانێ چى ئەکات.
سواری گای هار بووە
واتە بەگژکارێکى زۆر سەختا چووە.
سوارێک بە تەنها تۆز ناکا
بە دەستەیەک پێشمەرگە ئەڵێن کە لە پشت دەستەیەکى ترەوە بێ و لە تۆپ و فڕۆکە کۆ نەکا.
سواڵ کیمیایە
چونکە نە پارەى ئەوێ و نە دەستمایە.
سواڵکەر تورەکەی پڕو ڕووی ڕەشە
بەڵام ئەوانەى کە بە دزى و حیزى و درۆو دەلەسەو فڕوفێلأ تورەکەى خۆیان پڕ ئەکەن، ڕووشیان ڕەشە لە هەردوو جیهانا و جێگاشیان ئاگرى دۆزەخە لە ڕۆژى دواییدا.
سووری دوو دوو گرە
بە یەکێک ئەوترێ کە لەجیاتى بەشێک دوو بەش هەڵگرێ.
سووری دیوەو سەمای لەبیر چۆتەوە
بە یەکێک ئەوترێ کە لەگەڵ چەرخا بگەڕێ و هەرچى هاتە ڕوو ئەم تێکەڵى ببێ.
سوورە بۆم سازداوی، ئەگەر سەر بگرێ
یەکێک ئەیڵێ کە خەریک بێ ژن بێنێ.
سوورەی مل پانە، مووچەی تۆ هەر دوو دانە
بە بەردەستى ماڵى ئەوترێ کە زیاد لە مووچەى خۆى داوا بکات.
سووژنێک بۆ کەری وەستاو زۆرە
واتە ئازارى زەبوون مەدە.
سووک بڕۆ، سەلامەت وەرەوە
خۆزگە ئەم پەندە لە بەردەمى هەموو ئۆتۆمبێلێکدا هەلئەواسرا.
سووک مەژگ باری هەوار ناچێ
مەژگ: مێشکە. واتە بێعەقلأ بارى ناگاتە هەوار.
سویجگەری تەکەی دێ
بە یەکێکى لاواز ئەوترێ کە لۆژەى سەرى بێ.
سوێند دوو سەری هەیە
واتە بە ڕاست ئەخورێ و بە درۆ ئەخورێ، ئینجا ئەگەر تۆ ئەیخۆیت هەر بەڕاست بیخۆ نەک بە درۆ.
سڕی خۆم و تڕی خۆم
یەکێک ئەیڵێ کە لە تاقە هۆدەیەکى سەربەخۆدا بێ و پێى بوترێ تۆ بۆچى لەگەڵ یەکێکى تردا خانوویەکى بچکۆلانە ناگریت.
سک تێشوو هەڵناگرێ
واتە زیادەخۆرى مەکە کەڵکت ناگرێ.
سک هەڵ ئەگوشێ
واتە زۆر برسییە.
سکی تێرم ئەسپی ژێرم
یەکێک ئەیڵێ کە سکى تێر بێ و بەو بۆنەیەوە بە قەد ئەسپێک بەهێز بێ لەسەر ڕێ ڕۆشتن.
سکی سووتاوە
بە ژنێک ئەوترێ کە مناڵى مردبێ.
سکە برسین چ ناپرسین
واتە یەکێک کە برسى بوو ناپرسێتەوە لە حەڵالأ و حەرام.
سکە ڕۆیە
بە یەکێک ئەوترێ کە هەرچى دەستکەوێ بیدا بە خواردن بۆ سکى.
سڵاوی کوردە بێ مەڵامەت نییە
بە یەکێک ئەوترێ تا کارێکى پێت نەبێ سڵاوت لێناکات.
سۆرە باشە، سۆرەزا خراپە
سۆرە: خزمى مێردە لە شووبراو دش و خەسوو. واتە ئەمانە خۆیان لە مناڵەکانیان باشترن.
سۆرە لەتێ زۆرە
واتە لە خزمى مێرد لەتێک زۆرە بۆ ئاژاوە نانەوە لە ماڵا.
سۆفیلکەی بەرماڵ بە شان، بە ڕۆژ ئەگەرێ کۆڵان بە کۆڵان، بە شەو دێتەوە ئەڵێ : ( یا الله ایمان)
بە یەکێک ئەوترێ کە بە ڕۆژ خوێڕێ بسوڕێتەوە، شەواو شەو نەبێ خواى بیر نەکەوێتەوە.
سۆلە سۆ، گوڵۆڵۆ لەپۆ
سۆ: بنەماڵەو وەچەیە، پۆ: ئەو شتەیە کە لەسەر ڕایەلأ ئەتەنرێ. یەکێک ئەیڵێ کە لە خزمى نزیکى خۆى ژن بێنێ.
سیر بخۆو زوڕنا لێدە
بە یەکێک ئەوترێ کە هیچى لەدەست نەیەت قسەوتن نەبێ.
سیر مەدە لە سمێڵم
واتە هەڵم مەدەو هەڵممەخەڵەتێنە.
سیرو پیاز پێکەوە نایانکرێ
بە دوو کەس یا دوو دز ئەوترێ کە هەرگیز کۆنەبنەوە.
سیروان لێشت نەدەم هەر ئەمبەیت
سیروان چەمێکى زۆر گەورەیە کەسێک لێ نەدا نایبا. واتە هەموو شتێکى خراپ کە من نەیکەم ئیتر ئەنجامى خراپییەکى چۆن یەخەگیرم ئەبێ؟ بەڵام داخەکەم ئەمە چەند ساڵێکە لە سیروانیش نەدەیت هەر ئەتبا. واتە لە ماڵى خۆشت نەیەیتە دەرەوە، دەست بە کڵاوى خۆشتەوە بگریت لە کونى ژوورەوە شەڕ هەر ئەتدۆزێتەوە و یەخەگیرت ئەبێ.