شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
دەنگ ئەکەم بەدناوم، دەنگ ناکەم تەنگاوم
یەکێک ئەیڵێ کە شتێکى ناشرین ببینێ و نەتوانێ قسە بکا.
دەنگم خۆش بوایە بۆخۆم ئەگریام
واتە ئەگەر شتێکم پێبکرایە، چارەى دەردى خۆمم ئەکرد.
دەنگی خۆی بیستۆتەوە
بە یەکێک ئەوترێ کە باسى خۆى بە باشى یا بە خراپ ببیستێتەوە لەم و لەو.
دەنگی دەهۆڵ لە دوور خۆشە
بە یەکێک ئەوترێ کە ناو و شۆرەتێکى گەورەى ببێ، کەچى بێکەڵک و بێ نرخیش بێ.
دەنگی هەیەو ڕەنگی نییە
بە یەکێک ئەوترێ کە دەنگوباسى ببێ و خۆى دیار نەبێ.
دەهۆڵ دڕا دەنگی بڕا
بە چاو ڕاوێ ئەوترێ کە درۆکەى دەرکەوێ
دەوار بە گازر سپی نابێتەوە
بە مەردومى ڕەش ئەوترێ کە هەزار جار خۆى بشوا بە لفکەو سابوون، سپى نەبێتەوە.
دەوڵەتی جوانی، ئەوەتا شوانی، دەوڵەتی پیری، ئەوەتا میری
واتە ئادەمى تا گەنجە و تواناى ئیشى هەیە دەوڵەمەندە با شوانیش بێ.
دەوڵەمەند ئەیەڵێ بە ئاش بێتەوە، هەژار نایەڵێ لە ساج بێتەوە
بە یەکێک ئەوترێ کە لە خواردنى شتێکدا زۆر بەپەلە بێ.
دەوڵەمەند پیرۆزت بێ، فەقیر لە کوێت بوو
بە یەکێک ئەوترێ بە تەوسەوە کە بە هەژارێک بڵێ: ئەمەت لە کوێ بوو. واتە دەوڵەمەند هەزار شتى ببێ کەس پرسیارى لێناکات، بەڵکوو هەر پرسیار لە هەژار ئەکرێ.
دەوڵەمەند گووی چەورە
واتە هەموو شتێکى دەوڵەمەند لاى هەژار نرخێکى هەیە، تەنانەت گووەکەشى.
دەوڵەمەندان هۆهۆی جووتیانە، بێوڵەتانیش قاسپەی کەویانە
واتە بەختیاران بە پێویستى ژیانەوە خەریکن، بەدبەختانیش بە شتى مناڵانەوە خەریکن.
دەوڵەمەندی بە دڵ، نەک بە ماڵ، گەورەیی بە عەقڵە، نەک بە ساڵ
واتە دەوڵەمەند کەسێکە کە دڵى فراوان بێ، با نەشی بێ، هەژار کەسێکە کە ڕووناکى لە دڵیا نەبێ با زۆریشى ببێ، هەروەک گەورە ئەوەیە کە ژیر بێ با بە تەمەنیش منالأ بێ، وە بچوک ئەوەیە کە ژیر نەبێ با تەمەنیشى زۆر بێ.
دەوەرە ئەم کەرە لەو قوڕە دەربێنە
بە یەکێکى هەرزەى نەفام ئەوترێ کە بە هەرزەیى خۆى تووشى چورتمێک بکات.
دەوەرە چیت دیوە بیگێرەوە
یەکێک ئەیڵێ کە یەکێک لە ڕوویا قسەیەک بکات، کە ئەم هەرگیز بەدڵیا نەهاتبێ، کە ئەو ئەم قسەیەى پێبڵێ.
دەوەن ئاخری ئەبێتە دار
واتە هەموو شتێک لە پێشەوە بچووکە، بەرە بەرە گەورە ئەبێت.
دەوەن بە ئاشە
ئەگێڕنەوە کە کابرایەک باراش ئەبا بۆ ئاش، لە ڕێگا بە خاوەن باراشێکیتر ئەگات کە لە ئاش ئەگەڕێتەوە، پرسیارى ئاشەکەى لێئەکات، ئەویش ئەڵێ: زۆر قەرەباڵغە و بە گران نۆرەت بەرئەکەوێ، ئەمیش ئەڵێ: کێ حەدى هەیە پێش من بکەوێ، بەخوا لەوێ بوومایە نەمئەهێشت تۆش پێش بکەویت، کابراش ئەڵێ: دە با ئەم دەوەنە دابنێین بە ئاش، من ئاردەکەى خۆمى پیا ئەکەم، بزانم تۆ چۆن نایەڵیت؟ بارە ئاردەکەى ئەهێنێ کە بیکاتەوە ناو دەوەنەکە، کابراکەى تر توند دەستى ئەگرێ و ئەم خۆى ڕائەپسکێنێ، هێندێ لە ئاردەکەى ئەڕێژێ، دووبارە کابرا دەستى ئەگرێ و ئەم خۆى ڕائەپسکێنێتەوە، هێندێکیتر لە ئاردەکە ئەکاتەوە ناو دەوەنەکە تا هەموو ئاردەکەى خۆى بە با ئەدات، ئینجا ئەبێ بە شەڕیان و تیرو پڕ لە یەک ئەدەن و سەرو گوێلاکى یەکتر ئەشکێنن. ئێستا ئەمە بە دوو کەسى بێعەقلأ ئەوترێ کە لەسەر شتێکى هیچ و پووچ دەمقاڵێیان ببێ و بچن بە گژ یەکا، وە هەردوولایان زەرەرمەند بن.
دەک ناڵبەندت کوێر بێ
جاران وڵاخ کە نالأ ئەکرا سمى زۆر چاک ئەکرا لەهەموو لایەکەوە، ئەگەر لە لایەکەوە تۆزێ سمى بووایە، ئەو وڵاخە ناو بەناو ئەلەنگى و ئەزانرا کە باش نالأ نەکراوە، ئەو دۆعایە لە ناڵبەندەکەى ئەکرا، ئینجا ئێستا بە یەکێک ئەوترێ کە شتێکى ناشرینى لێوەڕووبدات. واتە ئەو کەسەى تەربییەى کردوویت کوێر بێ.
دەککە نا، مەککە
دەککە: شارێکە لە پاکستان، ئەم پەندە لە جێى (تۆ نا مزگەوت) بەکاردێنرێ.
دەگا پەڕەنە، مەتیلێ کەڕەنە
دەگا: دێ، مەتى: پوور. واتە دێ پڕە لە دەنگوباس، پوورێ کەڕە گوێى لە هیچ نییە. بە یەکێک ئەوترێ کە ئاگاى لە دەنگوباسێکى گرنگ نەبێ کە بڵاوبۆتەوە.
دەڵەک تسنەو پێستیشی ئەکەن بە کەوڵی شایی
بە یەکێک ئەوترێ کە بە دیمەن هیچ و پووچ و بێکەڵک بێ، کەچى لە شتێکا زۆر باش و بە بەهرە بێ.
زاخاوى چاوى دایەوە
واتە تێر تەماشاى ئافرەتى نامەحرەمى کرد.
زارا بازرگان بێ و کەیبانوو نێرگز، کۆتەڵ با ئەیبا لە هەڵمى وردە تس
کۆتەلأ: کاڵەى هەڵواسراوى مردووە، بۆ شیوەن لەسەر کردن.
زارت پڕ لە خوێن بێ، لاى کەس ڕۆى مەکە
واتە نهێنى خۆت بۆ کەس مەدرکێنە.
زامى زوبان ساڕێژ نابێ
واتە برینى جەستە چاک ئەبێتەوە، بەڵام برینى زمان چاکبوونەوەى نییە.
زامى شمشێر خۆش ئەبێتەوە، زامى قسە خۆش نابێتەوە
واتە برینى جەستە چاک ئەبێتەوە، بەڵام برینى زمان چاکبوونەوەى نییە.
زانا لەلاى لاساران، دەبنە کەرى بێگانان
واتە زانا لە پەروەردەکردنى لاساراندا دەستەوسانە، هەر هەولأ و تەقەلایەک بدات بێ سوودە.
زانى ئەزم، نەیزانى دزم
یەکێک ئەیڵێ کە سەربەستانە لە کاتێکى تایبەتیدا خۆى بکات بە ماڵێکدا، ئینجا ئەگەر خاوەن مالأ پێى زانى ئەوا میوانە، ئەگەر پێى نەزانى، ئەوا دزەو شتێک ئەدزێ.
زاڵم زەواڵت بۆ بێ
چونکە مایەى دواکەوتنى گەل و وێرانى وڵاتە.
زبان ئامان
مەردوم خۆى بە زمانى خۆى ئەڵێ کە ئاگاى لە خۆى بێ و سەرى خاوەنى بە فەتارەت نەدا.
زبان باز قسەی لە دڵا جێگە ناگرێ
واتە درۆزن قسەى ناچێتە دڵەوە.
زبان بووەستێ سەر ڕەحەتە
واتە هەموو چورتمێک کە تووشى مەردوم ئەبێ لە زبانییەوەیەتى، کەوابوو تا ئەتوانیت ئاگاتان لێی بێت.
زبان بیەڵێ سەر ڕەحەتە
واتە هەموو چورتمێک کە تووشى مەردوم ئەبێ لە زبانییەوەیەتى، کەوابوو تا ئەتوانیت ئاگاتان لێی بێت.
زبان بەڵای سەرە
واتە هەموو چورتمێک کە تووشى مەردوم ئەبێ لە زبانییەوەیەتى، کەوابوو تا ئەتوانیت ئاگاتان لێی بێت.
زبان تەڕ و پاراوە
واتە چۆنى با بدەیت با ئەخوات، وە چى ئارەزوو بکەیت ئەیڵێت.
زبان زۆردار نییە لە زەوتدا، دێوى خەیبەرە لە ئەشکەوتا
واتە زبان زۆردار نییە لە زەوتکردنى شت لەم و لەو، بەڵکوو دێوى قەڵاى خەیبەرەو وا لەناو ئەشکەوتێکدا خۆى ماتداوە، ناو بەناو وتەیەک خوێنت ئەکاتە کاسەوە.
زبان لە دەما ئێشکچی سەرە
واتە ئەگەر ئاگات لە زبانت بوو سەرت سەلامەتە، وە ئەگەر ئاگات لێنەبوو بە قسەیەک سەرى خۆت بە فەتارەت ئەدەیت.
زبان نەبڕم سەرت، ئەبڕی سەرم
واتە یا ئەبێ تۆ بیت یا ئەبێ من بم.
زبان پارێزگارتە، ئەگەر پاراستت دەتپارێزێ
واتە هەرچى فەلاکەت هەیە هەمووى لە زمانەوەیە، ئینجا ئەگەر لەغوت کردو نەتهێشت قسە بکات ئەوا ئەویش تۆ ئەپارێزێ.
زبانى شیرین لە بەهەشتەوە هاتووە
واتە بە زبانى شیرین مار لە کون دێتە دەر.
45464748495051