شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
دڵی وەک گونی هەلاج لێئەدا
واتە زۆر ئەترسێ لە شتێک.
دڵی کەس مەیەشێنە، کە ئێشانت بێخەم مەبە
واتە کە شیرت وەشاند، ئەبێ قەڵغانت پێبێ.
دڵێکەو شا عەباس بردوویەتی
بە یەکێک ئەوترێ کە حەزى لە شتێک کردبێ پەشیمان نەبێتەوە لێى.
دۆ بدە بە بێ دۆ، لای وایە ماستە، پەنجەی بۆ ئەبا بزانێ ڕاستە
واتە هەر شت بدە بە هەژارى نەک بە دارا.
دۆ بۆ دەروێش قات نییە
یەکێکى بێ نەوا ئەیڵێ کە لەلایەکەوە شتێکى دەست کەوتبێ. واتە خوا پەک ناخات.
دۆ بێ و دۆکەش بە خوڵق و خوو بێ
ئەم پەندە لە مەعناى پەندى (نانت جۆین و خوڵقت گەنمین بێ) دایە.
دۆ و دۆشاو تێکەڵ ئەکا
بەیەکێک ئەوترێ کە بەسەریا هات هەرچى بە دەمدا بێ بیڵێ.
دۆخێنی قوونێ، زاخاوی ناوێ
واتە بەندە خوێن نەقش و گولأ لێکردنى ناوێ. بە شتێک ئەوترێ کە پێویست بە جوانکردنى نەبێ.
دۆست ئەوەیە ئەمگریەنێ، دوژمن ئەوەیە ئەمکەنێنێ
دۆستێک ئەیڵێ بە دۆستێک کە ئامۆژگارى بکات و نەنگەکانى بەبێ پەردە پێبڵێ بە جۆرێک کە لووتى بچوزێتەوە.
دۆست بە سەرم کا بە گوێزێک، گوێزەکەش پووچ بێ
چونکە مەبەست گوێزەکە نییە، بەڵکو بەسەرکردنەوەیەکە.
دۆست لەسەر ئەڕوانێ و دوژمن لە پێ
کەواتە تا ئەتوانیت پێو پێڵاوت جوان بێت.
دۆست و دوژمن لێک جیا ناکاتەوە
واتە زۆر هەرزەیە.
دۆست و دوژمن لە تەنگانەدا دەرئەکەون
کە یەکەمیان زۆر بەدەورتدا دێ و یارمەتیت ئەدا، دووهەمیشیان هیچ.
دۆست و دوژمن لەیەک جیا نەئەکرانەوە
واتە دنیا هێشتا تاریک بوو و شەبەقى نەدابوو.
دۆست و دوژمنی خۆی ناناسێ
واتە زۆر هەرزەیە.
دۆست پەیدا کردن چەند گرانە، دوژمن پەیدا کردن چەند ئاسانە
واتە ئەگەر ئازایت، دۆست بۆ خۆت پەیدا بکە.
دۆستی دۆستم دۆستمە، دوژمنی دوژمنم دۆستمە
ئەگەر ئەم دەستوورە ڕاست بێ، دۆستى دوژمن و دوژمنى دۆستیشم دوژمنە.
دۆستی سەر کاسەیە
بە یەکێک ئەڵێن کە هەر لە کاتى تیکە گلاندندا بتناسێ.
دۆشاو بۆ پاشا قات نییە
کە ڕیشى پێ دەق کات. بە دەوڵەمەندێک ئەوترێ کە شتێکى بوێ. واتە بە ئاسانى دەستى ئەکەوێ
دۆشاو بۆ ڕیشی پاشا قات نییە
کە ڕیشى پێ دەق بکات. بە دەوڵەمەندێک ئەوترێ کە شتێکى بوێ واتە بە ئاسانى دەستى ئەکەوێ.
دۆشاو بە گونت لە جێی بێ ئاوا
بە یەکێک ئەوترێ کە لە ڕووى سوکییەوە قسەیەکى مناڵانە بکات.
دۆم ئەڵی: دنیا بە قرچێ، مشتەی منی تیا نەچێ
ئەمە ئەوپەڕى خودپەرستییە.
دۆم بۆ سەرو پێیەک ماڵی خۆی جیا ئەکاتەوە
واتە تا بۆى هەڵکەوێ بەسەر تۆوە ئەلەوەڕێ، بەڵام کە سەروپێکەى شک برد ماڵى خۆى جیائەکاتەوە.
دۆم بێ و لەرزی لێبێ
دۆم: زۆر ترسنۆکە، ئینجا وەرە لەرزى لێبێت ئەبێ چى بەسەر بێ؟ بە یەکێک ئەوترێ کە تووشى شتێکى وا بببێ کە زۆرى لێ بترسێ.
دۆم بێ و کڵاش بۆ خۆی بکا
واتە زۆر چاکى ئەکات.
دۆم بە دانیشتن ماڵوێرانە
چونکە ئەوەى پەیداى نەکا نییەتى بیخوا. یەکێک ئەیڵێ کە پێویست بێ بە ئیشکردن.
دۆڵەی پڕ ئاشتی ماڵە
دۆڵە: مەرکانەیەکى گەورەیە، نانى بەردەستى تیاهەڵئەچنرێ. ئەم پەندە لە مەعناى: (کاسەى پڕ ئاشتى ماڵە)دایە.
دیاری شوان یان شنگە، یان هەڵەکۆک
یەکێکى هەژار ئەیڵێ کە دیارییەکى کەم نرخ ببات بۆ یەکێک.
دیاری مێروولە قاچە کوللەیەکە
یەکێکى هەژار ئەیڵێ کە دیارییەکى کەمنرخ ببات بۆ یەکێک.
دیدەنی یاران، چ ساڵێک و چ ساتێک
یەکێک ئەیڵێ کە لە دوور بێتەوە ناو کەسوکارى و لە دواى چەند ڕۆژێک بیەوێ بگەڕێتەوە خزمەکانى نەیەڵن و داواى لێبکەن چەند ڕۆژێکى تر بمێنێتەوە.
دیزە بێینەوە ئەسکوێی خۆتی لێداگرە
خانەخوێیەک ئەیڵێ کە میوانەکەى داواى دۆى لێبکات. واتە دۆمان ئەگەر ببوایە لە دیزەکەدا ئەبوو، خۆ هیچى تیا نییە. کەواتە دۆمان نییە.
دیزە بە کۆڵە
بە دایکى کچێک ئەوترێ کە کچەکەى شووى نەکردبێ، واتە چۆن دیزە بە بەردێکى بچووک ئەشکێ. کچیش تا شوو ئەکات بە قسەیەکى ناشرین ئەشکێ. بۆیە دایکى کچ ئەڵێ بەو کەسەى داواى کچەکەى ئەکات من ئێستا دیزە بە کۆلأ و ئەو بەرد لە مشتە.
دیزە ڕەشەی دوو کون لە بنا، دەستە چەورەکەت سوو بە منا
بە ژنێکى دێز ئەوترێ کە نەنگێکى خۆى بنێ بەسەر یەکێکى تردا.
دیزە کەر، مەنای گۆزەکەر ئەکات
یەکێک ئەیڵێ کە یەکێکى تر جڵەوگیرى ئەم بکات لە کارێکدا کە کارى ئەویش وەک ئەم وابێ. وەک مامۆستایەکى مەکتەب کە جڵەوگیرى مامۆستایەکى قوتابخانەى ئەهلى بکات.
دیزەی ڕەشە خۆتی لێمەدە
بە یەکێک ئەوترێ هەرکەسێک لێى بکەوێ و ئازارى بدات خوا تۆڵەى لێبسێنێ.
دیوەخانی تڕانە، قاڵی و مافوور هەرزانە
بە دیوەخانى یەکێک ئەوترێ کە هەر میوانێک ڕووى تێبکات، هەموو جۆرە مەسرەفێکى لەسەر خۆى بێ.
دێ نەگەیی، دووکەڵ بگات
بە یەکێک ئەوترێ کە زوو بە زوو دەنگێکى خراپى ناشرینى لێدەربچێ.
دێ پڕە لە دەنگوباس، پورێ خۆی لێ کەڕ ئەکات
بە یەکێک ئەوترێ بەدناوییەکى بەدواوە بێ، بشزانێ گوێى نەداتێ.
دێتنی ساڵێک و سەعاتەکی یەکێکە
میوانێکى خۆشەویست ئەیڵێ بە خانەخوێکەى لە کاتێکدا کە میوانەکەى بیەوێ بگەڕێتەوەو خانەخوێکەشى نەیەڵێ.
دێر بێ و نێر بێ
واتە ئەو شتەى دەستت ئەکەوێ هەر باش بێ، با درەنگیش دەست کەوێ.
41424344454647