شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
دنیا گوڵێکە، هەر دەمە لە چەشنێکە
دەمێ سوورو دەمێ شین.
دنیا یا زۆردار ئەیخوا یا بێعار
زۆردار بە زۆردارى خۆى ئەیخوا، بێ عاریش بە بێعاری خۆى.
دنیاش دەیەوێ، قیامەتیش دەیەوێ
خۆزگە بەوانەى کە بۆ هەردوولا ئیش ئەکەن و لە هیچیاندا درێغى ناکەن.
دنیای بە دەست و دەم گرتووە
واتە زۆر هەوڵى بۆ ئەدا.
دنیای بە هەردوو دەست گرتووە
واتە زۆر هەوڵى بۆ ئەدا.
دنیای لێ بووە بە چەرمی چۆلەکە
بە یەکێک ئەوترێ کە لەبەر خەم و خەفەتێک دنیاى لێتەنگ بووبێ.
دنیای لێ بووە بە کونەمشک، جێی نابێتەوە
دنیایەو گەزگەزێن، دەستم هەیە گەزت ئەکەم، دەستت بوو گەزم بکە
گەزگەزێ: واتە گازگرتن لە یەکترى. واتە ئەمڕۆ من دەستم هەیەو دەستى خۆم ئەوەشێنم، تۆش سبەینێ دەستت بوو دەستى خۆت بوەشێنە.
دوا دواییەو ناپیاوییە
بە یەکێک ئەوترێ کە تا کارى پێت بێ دڵت ڕاگرێ، کە لەگەڵ کاریشى پێت نەما دەربەستت نەبێ.
دوان زۆرەو یەکێک کەمە
واتە مناڵ یەکێکى کەمە، چونکە کە مرد پیاو بێوەجاخ ئەمێنێتەوە. دوانیش زۆرە، چونکە نە بە خێو ئەکرێ نە پەروەردە.
دوای شەڕ ئاشتییە
واتە جەنگ و ناکۆکى نابێت بە درێژایى ژیان بێت.
دوای مردن ڕەحمەت چاکە
ئەمە بۆ مردوویەکە کە چاکەى لە خراپەى زیاتر بێ، یا ئەگەر خراپەى زۆرى کردبێ و لەڕووى نادانییەوە بووبێ، یان خراپەکانى هەمووى هەر لە بەینى خۆى و خوادا بووبێ، بەڵام ئەگەر یەکێک خراپ بووبێ لەگەڵ نیشتمان و هاونیشتمانیان و مایەى دووبەرەکى و ئاژاوەو ناکۆکى و پاشکەوتنى وڵات بووبێ، بۆ ئەوانە دواى مردنیان نەفرین چاکە، تا هەموو خراپێک بسڵەمێتەوە لە خراپییەکەى. وە تێبگات کە دواى مردن بەشى نەفرینە بە تێکڕایى. خوا لە قورئاندا نەفرینى کردووە لە گەلى (عاد) و (پمود) و (لوگ) و (فیرعەون) دواى مردنیان بە هەزاران ساڵ. هەروەک ئەفەرموێ: [والژین ینقچون عهد الله من بعد میپتقه ویقگعون ما أمر الله به عن یوصل ویفسدون فی الأرچ أولئک لهم اللعنە ولهم سو و الدار] واتە ئەوانەى پەیمانى خوا ئەپچڕن لە دواى بەستنى و هەرچى خوا فەرمانى داوە بە پەیوەندى کردنى ئەوان ئەیفەوتێنن و ئاژاوە ئەنێنەوە لە وڵاتدا. ئەمانە نەفرینى خوا و سزاى دۆزەخ بەشیانە.
دوای ڕووتکردنەوە، تەشتی تەڵا بنێ بەسەرتەوە
چونکە هیچت پێنەماوە تا لێى بترسیت.
دوای کڵاوی با بردوو مەکەوە
بە یەکێک ئەوترێ دواى کارێکى وا کەوتبێ کە هەرگیز بۆى نەبێ.
دوعای نا بە حەق، سەر بە ساحێبێتی
واتە یەکێک بە ناڕەوا دوعا لە یەکێک بکات و دوعاکەى ئەگەڕێتەوە بۆ سەر خۆى.
دوعای کرد میز نەکا بە خۆیا، گووشی کرد بە خۆیا
ئەگێڕنەوە کە ژنێک مناڵێکى ئەبێ هەموو شەو میز ئەکات بەخۆیا. ژنە ئەچێتە لاى دوعا نوسێ دوعایەکى بۆ بنوسێ کە میز نەکات بە خۆیا. دواى دوعاکە هەموو شەو گووش ئەکات بەخۆیا. ئینجا بەم بۆنەیەوە ئەم پەندە وتراوە. بە یەکێک ئەوترێ کە دەست بداتە کارێک تا باشترى بکات، کەچى خراپترى بکات.
دوعای کەر قبوڵ ببوایە، جۆی بۆ ئەباری
بە یەکێک ئەوترێ کە دوعاى خراپت لێبکات.
دوو ئاو بە نانێک
یەکێک ئەیڵێ کە برسى بێ و لەجیاتى نان ئاو بخواتەوە.
دوو جولەکە لەسەر ماڵی مسوڵمانان شەڕیانە
بە دوو کەس یا دوو دەستە ئەوترێ کە لەسەر ماڵى یەکێک یا دەستەیەک کەوتبنە مشتومڕ.
دوو دڵ مەبە، ئەگەر بووشی دڵتەنگ مەبە
دوو فوو و سەبرێکی ئەوێ
ئەگێڕنەوە کە دووکەس دائەنیشن بۆ نانخواردن، میوانەکە خێرا یاپراخێک هەڵئەگرێ و کە ئەیخاتە دەمى ئەبینێ زۆر گەرمە، ڕووشى نایەت تفى بکاتەوە. ناچار سەر بەرز ئەکاتەوە بۆ بنمیچى خانووەکەو ئەڵێ ئەم خانووە چەندى تێچووە؟ ئەڵێ: دوو فوو و سەبرێکن. ئینجا ئێستا بە یەکێک ئەوترێ کە لە کارێکدا زۆر پەلە بکات خۆى پەشیمان بێتەوە.
دوو فەلە کاروانێکە، دوو ژنا حەمامێکە، دوو کەران گاڕانێکە
واتە چونکە یەکەمیان زۆر قسە ئەکەن، وە دووەمیان زۆر دەنگە دەنگ ئەکەن، وە سێیەمیان زۆر تەپە تەپ ئەکەن.
دوو مەمک لە باخەڵێکا بن هەڵئەتەقێن بە یەکا
بە دوو کەس ئەوترێ کە لە ماڵێکدا بن و بەیەکا هەڵتەقى بن. واتە ئەمە شتێکى ناچارییە، تەنانەت بۆ دوو مەمکیش کە لەیەک باخەڵا بن.
دوو نینۆکان دەخوورێنم، دوو کەسان بەشەڕ دێنم
وا دەنگ بڵاوە، کە دوو کەس، دەمەقاڵێیان بوو، ئەگەر یەکێک لەولاوە هەردوو نینۆکى پەنجە گەورەکانى دەستى لەیەک بدا ئەوا دەمە قاڵێکەیان ئەبێ بە جەنگێکى سەخت. ئینجا ئەم پەندە یەکێک ئەیڵێ کە حەزى لە جەنگ و ئاژاوە بێ.
دوو پشقڵی بکردایە، گۆشتی ئەخورا
بە مەردومى گێژو وێژ و سادەو کەڕەواڵە ئەوترێ.
دوو پیت و لەتێکی خوێندووە
پیت: حەرفە. بە یەکێک ئەوترێ کە خوێندەوارییەکى کەمى ببێ.
دوو ڕوو، بێ ئابڕوو
بۆیە ڕووى دێ لەگەڵ هەموو کەسێکدا بە ڕوویەک بوێستێ و بە زوبانێک بدوێ.
دوو ڕووی دوو زبان سەریان بە خوێنەوەیە
واتە ڕۆژێ ئەبێ لەسەر دووزبانییەکەى بکوژرێ.
دوو کاڵەک بە دەستێک هەڵناگیرێ
واتە دوو مەبەستى جوێى لەیەکەوە دوور لە کاتێکدا بە یەک کەس ناکرێت.
دوو کەس بچن بۆلای قازی، هەر یەکێکیان دێتەوە بە ڕازی
چونکە هەر یەکێکیان خاوەن مافەو حوکمى بۆ ئەدرێ.
دوو کەس لە پشتی بێژنگەوە سەیری یەک بکەن، ئەم چۆن ئەو ئەبینێ، ئەویش ئەم وا ئەبینێ
واتە هەر کەسێک بەچاوێکى خراپ سەیرى یەکێک بکات، نابێ بەتەماى ئەوە بێ کە ئەو بە چاوێکى باش تەماشاى ئەم بکات.
دوو گا لە دۆڵێ ڕەنگی یەک ناگرن، بەڵام خووی یەک ئەگرن
واتە ئاوەلأ خوى ئاوەلأ ئەگرێ.
دوور بڕۆو دروست وەرەوە
بە یەکێک ئەوترێ کە خەریکى کارێک بێت. واتە پەلەو دەست و بردى تیا مەکە با خراپ نەبێ، وە بە شێنەیى بیکە با زۆریشى پێبچێت.
دووربینی ئەکا
واتە تەماشاى دواى کار ئەکات.
دووربینی پەشیمانی لە دوا نییە
چونکە هەموو شتێک لەو دوور بینییەدا بەرچاو ئەخرێت، بۆ هەموو شتێک شتێک دائەنرێت.
دوورو دۆست خۆشە
دۆستێک بە دۆستێکى ئەڵێ کە دووهەمیان بیەوێ زۆرتر تێکەلأ بن و هەمیشە پێکەوە بن. واتە دۆستى لەگەڵ دووریدا باشتر ئەمێنێ، وەى لەگەڵ نزیکیدا.
دوورکوژە
بە شتێک ئەوترێت کە لە دوورەوە جوان بێ.
دووری و دۆستی
دۆستێک بە دۆستێکى ئەڵێ کە دووهەمیان بیەوێ زۆرتر تێکەلأ بن و هەمیشە پێکەوە بن. واتە دۆستى لەگەڵ دووریدا باشتر ئەمێنێ، وەى لەگەڵ نزیکیدا.
دووکەڵی ماڵی خۆت لە ئاگری شوێنان گەرمترە
واتە بە کەمى خۆت داکەوە، چاوت لە ماڵى کەس نەبێ.
دووگ بە پشیلە ئەسپێرێ
بە یەکێک ئەوترێ کە ماڵى خۆى بداتە دەست مەردومى نائەمین.
39404142434445