شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
دز بازاڕی شێواوی ئەوێ
چونکە باشتر دزى تیا ئەکات.
دز بدوێنە هەر باسی پەیژەت بۆ ئەکا
چونکە بیرى شەو و ڕۆژى هەر لاى دزى و پەیژەى دزییە.
دز بە ڕێیەکدا ئەڕواو خاوەن ماڵ بە هەزار ڕێدا
واتە مالأ دزراو نازانێ سۆراخى ماڵەکەى لە کوێوە بکات.
دز خێرابێ تاریکەشەو زۆرە
واتە مەردوم لە ئیش کردن بێ وەخت زۆرە.
دز دز ئەناسێ
چونکە شارەزاى یەکن.
دز لە دزی بێ، هەر تاریکەشەو زۆرە
تەماشاى ڕاڤەى پەندى 89 بکە.
دز لە سەگوەڕ ناترسێ، بەڵام ئەسڵەمێتەوە
باشتر خۆى بۆ گورج ئەکاتەوە.
دز و ماڵخۆ ئەگەر یەکبن، گا لە کولانەوە سەرئەخەن
بە دوو دز ئەوترێ کە یەک بکەون، یەکێکیان لە ماڵەوەو ئەویتریان لە دەرەوە.
دز و پاسەوان کردەیان یەکخەن، بە کونە بانا حوشتر سەرئەخەن
بە دوو دز ئەوترێ کە یەک بکەون، یەکێکیان لە ماڵەوەو ئەویتریان لە دەرەوە.
دز یەکێک و شک هەزار
لە دزییەکدا ئەوترێ کە کەس نەزانێ دزەکە کێیە.
دزی خۆماڵی، دەرگا بەتاڵی
واتە دزى ناومالأ هەمیشە دەرگاى بۆ لەسەر پشتە.
دزی لە کۆزی خۆدایە
واتە دزى ماڵییە.
دزی ماڵی ناگیرێ
بە یەکێک ئەوترێ لە دانیشتوانى ناومالأ کە دزى لە ماڵەکە بکات.
دزی ناشی لە کادان ئەدا
بە دزییەک ئەوترێ کە لە دزى نەزانێ.
دزی ناوماڵ ناگیرێ
بە یەکێک ئەوترێ لە دەست و پێوەند کە هەرچەند شتێکى لێهەڵکەوێ بیدزێ.
دزی گای خۆیەتی
بە یەکێک ئەوترێ کە دزى لە شتێک بکات کە لە ئەنجامدا بۆ خۆى بێ
دشی دشێ، بەچی ئەچێ
دش: خوشکى مێردە، یەکێک ئەیڵێ کە هیچ جۆرە قازانجێکى دەست نەکەوێ لە خزمێکى دوورییەوە. واتە کە خزم ئەوەندە دوور بوو بە تەماعى چى بن؟
دنیا بازاڕی خوایە
واتە هەموو کەسێک ئەتوانێ لە بازاڕى دنیادا ڕەزاى خوا بکڕێ بە کردەوەى جوان و ڕەوشت و خووى بەرز.
دنیا بنی قووڵە
واتە مەردووم ئەبێ زۆر وریاو دووربین بێ.
دنیا بووە بە سەڵتەماوی، ئێمش بووین بە قلیچکە گواوی
یەکێکى بۆى لێقەوماو ئەیڵێ بە یەکێکى هیچ و پووچ کە ئەمڕۆ هەڵگەڕابێت.
دنیا بۆ دنیایە
واتە تۆ باش بیت باش ئەبیت، خراپ بیت خراپ ئەبیت.
دنیا بۆیە خۆشە بێ دەرگەیە
واتە مەردوم بە ئارەزووى خۆى دێت و دەڕوا، بەڵام ئێستا بەداخەوە لە سەد لاوە داخراوە.
دنیا بە درۆو قیامەت بە ڕاست
واتە ئەگەر لە دنیادا درۆ بچێتە سەر، لە قیامەتدا ناچێتە سەر.
دنیا بەهەشتی بڵحانە، گاهی بخۆ، ڕاهی بڕۆ
چونکە هیچ ئامانجێکیان نییە خواردن و خواردنەوە نەبێت.
دنیا بەهەشتی کەرانە
چونکە هیچ ئامانجێکیان نییە خواردن و خواردنەوە نەبێت.
دنیا تا سەر بۆ کەس نامێنێ
دنیا جووڵە جووڵێتی، موختار قوونەقوونێتی
واتە دنیا لە پێشکەوتندایە، پیاوى نائەهل قنگە قنگییەتى کە دەرنەکرێ.
دنیا حەریف ئەیخوا، یا زەریف
یەکەم بەهۆى زمانى لووسەوەو دووهەم بەهۆى ڕوخسارى جوانەوە، چونکە نە کۆلأ ئەداو نە هیچیشى پێ نەنگە.
دنیا خەرمیزە
واتە هەریەکێک شتێکى کرد، ئیتر مەردوم چاوى لێئەکەن.
دنیا دارایی دەردی دڵە، شووکردن پەڕەی گوڵە
دنیا دوو دەرگەیە، لەوەی دێی، لەوەی دەرئەچیت
واتە هەزار ساڵ بژى نە لە هاتنت تێئەگەیت، نە لە چوونت.
دنیا دەوران دەورانە
واتە هەر ڕۆژەى لەگەڵ یەکێکەو بەدەم یەکێکەوە پێئەکەنێ.
دنیا لە هەی هەی، کۆستە لە خەمی ڕیش
بە یەکێک ئەوترێ کە بە شتێکى زۆر هیچ و پووچەوە خەریک بێو بێئاگا بێ لە شتى گرنگ.
دنیا هەورە، گورگ دەمی چەورە
بە یەکێک ئەوترێ کە لە کاتێکى ئاژاوەو نائەمینیدا هەر ڕۆژەو لە لایەکەوە دەستبوەشێنێ.
دنیا وەک ماستی مەییو وایە
واتە ئەمین و بە ئاسایشە.
دنیا چەمە هەموو شتێکی تیایە
لە چاک و لە خراپ.
دنیا کویرەو دویرە
واتە دنیا قوڵەو ڕێگەى دوورە.
دنیا کڵاو کڵاوە
واتە هەر ڕۆژەى لەگەڵ یەکێکەو بەدەم یەکێکەوە پێئەکەنێ.
دنیا کێ خواردی؟ زبان لووسان، لووس و پووسان، بێ نامووسان
ئەم دنیا بۆگەنە، هەر پیرۆزى ئەم سێ دەستەیە بێ.
دنیا کەرە، سواری بە هەڕە
واتە زۆر وردى مەکەرەوە.
38394041424344