شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
حەقى من بدە، حەقى تۆ ئاسانە
بە یەکێک ئەوترێ کە داواى حەقى خۆى بکات لە پێش ئەوەى کە حەقى تۆ بدات.
حەقى کفن بە من ببڕێ، مردوو گۆڕ بە گۆڕ بێ
واتە هەموو کەسێک هەر چاوى لە قازانجى خۆیەوەیەتى.
حەقە حەقدارام، بەشە بەشدارم
ئەمە بەشدارێک ئەیڵێ کە داواى بەشى خۆى بکات لە کەلەپوورى مردۆکەى.
حەمام بە تڕ گەرم نابێ
واتە ئیشى گەورە هەر بە قسە ناکرێ.
حەواڵەى سەرچاڵە بەفرە
بە یەکێکى ئەڵێیت کە حەواڵەت بکاتە سەر هەژار یا چرووکێکى دەست قوچاو. واتە ئەم حەواڵەیە وەک حەواڵەیەک وایە کە بکرێتە سەر چاڵە بەفرى شاخەکان. واتە بەفرەکە چەند ساردو سڕە کە ئەچێتە سەرى کابراش وایە.
حەپحەپ ئەکەم، چاوى دوژمن کوێر ئەکەم
واتە هەموو کەس بە ئەندازەیەک پێویستە بە چاو و ڕاو.
حەڵاڵ بنى باریکەو سەرى قەوێ، حەرام بنى قەوییەو سەرى باریک
واتە ماڵى حەڵالأ کەمیش بێ پیتى زۆرە، بەڵام حەرام زۆریش بێ هەر بێ پیتە.
حەڵاڵ خۆرى، کەم دەسەڵاتییە
واتە زۆرو ستەم لەگەڵ سروشتى ئادەمیدا تێکەڵە، سا مەگەر دینى بە ڕاستى دەرمانى ئەم نەخۆشییە بکات.
حەڵواخۆرى سەر زیارەتە
بە یەکێک ئەوترێ کە هەموو شتێکى بە خۆڕایى دەستکەوێ.
حەیا بارى کردووە
واتە شەرم نەماوە. بە یەکێک ئەوترێ کە بێ شەرمییەکى نواندبێ.
حەیا بە چاوەوەیە
واتە چاو لە چاو شەرم ئەکات، کە چاو نەبوو شەرمیش نامێنێ.
حەیا دڵۆپێکە کە تکا تکا
واتە تا ئەتوانیت ئاگادارى ئەو دڵۆپە بکە، مەیەڵە بتکێ نە لە ناوچەوانى خۆتا، وە نە لە ناوچەوانى یەکێکیترا بەرانبەر بە خۆت.
حەیران و ساوەر قەد پیر نابن، کاروانى ئاش تەواو نابێ
واتە نە گۆرانى حەیران کۆن ئەبێ و نە ساوەر، وە ئەم دووانە بە درێژایى ژیان هەر ئەمێنن، هەر وەک باراشى ئاش هەر ئەمێنێ.
خار نایەتە ڕێى دڵپاک
چونکە گوفتار و کردارى پاکە، کەسێکیش کە وابوو کەس لێى دڵگیر نابێ.
خازەى خوشکم تڕێکى کەند، مەگەر گڵ لێم ببەیت
بە یەکێک ئەوترێ کە قسەیەکى نهێنى لەلابێ و خۆى بۆ ئەم و ئەوى بگێڕێتەوە، کەچى پێشیان بڵێ تکا ئەکەم مەیگێڕنەوە.
خاس کەیت بۆ خۆتە و خراپ کەیت بۆ خۆتە
ئەمە لە مەعناى ئەو ئایەتى قورئانەدایە کە ئەفەرموێ [من عمل صالحا فلنفسه ومن اساء فعليها].
خانزاد ئەوە مایەو ئەوەش قازانج
خانوو مەگرە، تا دراوسێ ئەناسى
واتە ئەگەر باش بوو ببە بە دراوسێى، وە ئەگەر خراپ بوو بڕۆ بۆ شوێنکیتر.
خانووى دوو کەیبانوو خۆڵى تا ئەژنۆیە
واتە ماڵى دوو ژنە کەسیان لە داخى ئەویتریان گوێ نادا بە کاروبارى ناو ماڵ، لەبەر ئەوە ماڵەکە بە پەشێوى ئەمێنێتەوە.
خانووى فەقیر، مانگەشەو چرایەتى
یەکێک ئەیڵێ کە لەڕوویەکەوە کەم و کوڕییەکى ببێ.
خانووى پڕ لە شووشە بەردێکى بەسە
ئەم پەندە لە مەعناى ئەو پەندەدایە کە ئەڵێ: (یەکێک خانووى لە شووشە بێ بەرد ناگرێتە خانووى کەس).
خانوویەک تێکدەیت تۆزت هەر لێئەنیشێ
بە یەکێک ئەوترێ کە لە کارێکا چڵکن بووبێ.
خانەى چۆڵم، باشترە لە خانەى شەڕم
واتە ماڵەکەم چۆلأ بێ باشترە لەوەى پڕ بێ لە مالأ و مناڵى بە جەنگ و ئاژاوە.
خاوەن ماڵ دەستى هەڵگرت، دز ئەڵێ حەق ئەگەیەنم بەجێى خۆى
لە کاتێکدا بەکاردێنرێ کە خاوەن حەق دەستى لە حەقەکەى خۆى هەڵگرتبێ، کەچى یەکێکیتر دەستى لێهەڵنەگرێ.
خاوەن کەر لە پشتى کەرەوە نابینرێ
مەبەست ئەو کەسانەن کە مەردوم هەڵئەسوڕێنن بە ئارەزووى دڵى خۆیان، وە هەرچییان بوێ پێیان ئەکەن، بێ ئەوەى پێ بزانرێن یا خۆیان ئاشکرا بکەن.
خاوەنى باخ و بێستان شەرمەزارە بە زستان
چونکە لە هاوینا بەشى کەسى لێنەداوە.
خاڵان خوارزا مەزن ئەکەن، مامان برازا بزر ئەکەن
واتە خالأ خوشکەزاى خۆشتر ئەوێ لە مام بۆ برازا.
خاڵۆى تەماکۆ فرۆش، ئەگەر قنگت نییە بە جۆش، چیتە لە خاڵۆى تەماتە فرۆش
واتە ئەوەى بەجۆش نەبێ دەخڵى بەسەر خەڵکەوە نییە.
خاڵۆى دەستەوسان، چ لە گەرمیان و چ لە کوێستان
بە مەردومى تەمەڵى دەستەوسان ئەوترێ.
خراپە بە هەموو کەس، چاکە بە کەم کەس
واتە خراپە بە هەموو کەسێک ئەکرێ، بەڵام چاکە بە کەم کەس ئەکرێ.
خزم قیبلەیە قەت خراپ نابێ
واتە خزم لە کاتى تەنگانەدا ڕوو تێئەکرێ وەک ڕووگە (قبلە)
خزم پەرژین نەشکێنێ، بە کەس ناشکێ
واتە ئەو پڕکێشیەى (زاتکردن) کە خزم هەیەتى، کەسیتر نییەتى.
خزم گۆشتت بخوات، ئێسقانت ناشکێنێ
چونکە بەشى خزمایەتى تیا ئەهێڵێتەوە.
خزمایەتییەکەیان خزمایەتى کەرو خۆڵەمێشە
بە دوو کەس ئەوترێ کە خزمایەتییەکى زۆر دووریان ببێ.
خزمى بەرێ، بەرێ بەرێ، خزمى پشتێ، دەشتێ بە دەشتێ
تەماشاى پەندى پێشوو بکە.
خزمى خراپ گونى قۆڕە، نە ئەتوانى بیبڕى، نە ئەتوانى هەڵیگرى
واتە ئەیبڕى ئەمری، نایبڕى ئابڕووت ئەبا.
خزمى خەزورى سەپانى ماڵى شێخییە
بە یەکێک ئەوترێ کە بە درۆ خۆى کردبێ بە خزمى یەکێک لە دەست و پێوەندى پیاوێکى گەورە.
خزمى ژن، پڵاو بزەن، خزمى ڕیش، لەسەر کەوش و کڵاش بنیش
لەم دوو پەندەو پەندى هەژدەهەمینەوە دەرئەکەوێ کە ژن لە زۆر کۆنەوە لە کوردستاندا لەمێردى زۆر بەڕێز بووەو هەرچى ژن کردبێتى پیاو قسەى تیانەکردووە، بۆیە ژنیش هەمیشە خزمى خۆى پێش خزمى مێرد خستووە.
خزمى ژنان بەرە بەرە، خزمى پیاوان دەربەدەرە
لەم دوو پەندەو پەندى هەژدەهەمینەوە دەرئەکەوێ کە ژن لە زۆر کۆنەوە لە کوردستاندا لەمێردى زۆر بەڕێز بووەو هەرچى ژن کردبێتى پیاو قسەى تیانەکردووە، بۆیە ژنیش هەمیشە خزمى خۆى پێش خزمى مێرد خستووە.
خزمەتى قنگ کردن، خەڵاتى تسە
بە یەکێک ئەوترێ کە خزمەتى نامەرد بکات. واتە لە خراپە زیاتر دەستگیرت نابێ.
31323334353637