ئەڵێى ڕۆنى ورچ ئەدەن لە لەشى
بە یەکێک ئەڵێن کە بە زەرەرى مەردوم کەیفخۆش بێ.
ئەڵێى ڕێوى گەزیزان خواردووە
گەزیزە: گوڵێکى حەوت ڕەنگى جوانە، هەردەمێ ڕێوى بیخوا، توولەک ئەکا.
ئەڵێى کاسەى چەورە
بە یەکێک ئەوترێ کە هیچ نەگرێتە خۆى.
ئەڵێى کتکە نەوتینەیە
بە مەردومى ڕەش و ڕووت چڵکن و پیس ئەوترێ.
ئەڵێى کوردى بە دۆ مردەیە
بە یەکێک ئەوترێ کە لە خواردنێکى ئەوەندە خواردبێ نەخۆش کەوتبێ.
ئەڵێى کوردى دۆ نەدیوە
بە یەکێک ئەوترێ کە بۆ شتێک تامەزرۆ بێ.
ئەڵێى کوزە کەمتیارى پێیە
بە یەکێک ئەوترێ کە لاى هەموو کەسێک خۆشەویست بێ.
ئەڵێى کووپەى سەرووبنە
بە مەردومى کورتى خڕى تێکسمڕاو ئەڵێن.
ئەڵێى کوڕە زۆکەیە
بە یەکێکى پیر ئەڵێن کە کردەوەى مناڵانە بنوێنێ.
ئەڵێى کوێرى ئەسپێ لە مشت کەوتووە
بە یەکێک ئەوترێ کە چنگى بەسەر شتێکا گرتبێ و بە ئامان و زەمان لەژێر چنگى نەیەتە دەرەوە.
ئەڵێى کچە جافیان بۆ دابەزاندووە
بە یەکێک ئەوترێ کە لەگەڵ چەند دۆست و برادەرێکیا بێ و سەر لە ئێوارێ بەجێیان بێڵێ و بچێتەوە بۆ ماڵ.
ئەڵێى کڵاوى سەخرى جنى لەسەردایە
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر بزێو بێ و لە هیچ شوێنێک زۆر نەمێنێتەوە، لەبەرئەوە دۆزینەوەى بۆ یەکێک گران بێ.
ئەڵێى کەرى دەروێشە سەر بە هەموو ماڵێکا ئەکا
بە یەکێکى ناشرینى دەم و قەپۆز چڵکن ئەوترێ.
ئەڵێى کەرى گوو شل خواردووە
بە یەکێکى ناشرینى دەم و قەپۆز چڵکن ئەوترێ.
ئەڵێى کەشکى ئاوە سورە
بە یەکێک ئەوترێ کە قسە کاری تێنەکا.
ئەڵێى کەندووى بەتاڵە
بە یەکێکى بۆشى بێ زانین و زانیارى، یا بێ ژیری و بیر ئەوترێ.
ئەڵێى کەندووى نەزان کردووە
بە یەکێکى زلى قەبەى ناشرین ئەوترێ.
ئەڵێى کەوى بنێشتە تاڵ خواردووە
بە یەکێکى دەنگ زوڵالأ ئەوترێ، چونکە وا بڵاوە کە بنێشتە تالأ دەنگى کەو خۆش ئەکا.
ئەڵێى کەڵەشێرى بڵقاسمە
بە یەکێک ئەوترێ کە لەمیانەى قسەى ئەم و ئەوا تێهەڵکات.
ئەڵێى کەڵەشێرى سەربارە دارە
بە یەکێکى بچووکى بێ نموود ئەوترێ کە هەمیشە خۆى دەرخات.
ئەڵێى کەڵەشێرى ناوەختە
بە یەکێک ئەڵێن کە وەخت نەناسێ.
ئەڵێى کەڵەشێرى کلک هەڵکێشراوە
بە یەکێکى بچووکى بێ نموود ئەوترێ کە هەمیشە خۆى دەرخات.
ئەڵێى گورچیلەى گان بەیەکەوە نانووسێن
بە چەند کەسێک ئەوترێن کە پێکەوە هەڵکردنیان نەبێ، وە هیچیان بە هیچیانەوە نەنووسێن.
ئەڵێى گولى بەخیلە
بە یەکێکى دڵپیسى بەخیل ئەڵێن.
ئەڵێى گوو گێژى کردووە
بە یەکێک ئەوترێ لە ڕووى سووکییەوە کە زۆر گێژو وێژ بێ.
ئەڵێى گووى خۆى گێرە ئەکا
بە یەکێک ئەوترێ کە هەر بێت و بچێ بەبێ هوودە.
ئەڵێى گوێز ئەکاتە هەمانە
بە یەکێکى تووڕە ئەوترێ کە بە ڕەقى قسە بکات لەگەڵ یەکێکى نەرم و شلا.
ئەڵێى گوێزى بۆ ئەژمێرن
بە یەکێک ئەوترێ، کە هەرچەند ئامۆژگارى بکەیت وەرینەگرێ.
ئەڵێى گوێزى ناو بێژنگە
بە یەکێک ئەوترێ کە سەرى لێشێوابێ، وە هەردەمە لە شوێنێک بێ.
ئەڵێى گوێزى ناو دەخیلەیە
بە یەکێکى زۆر بچکۆلانە ئەوترێ.
ئەڵێى گوێزە، بارى نییە
بە یەکێکى چەوتى نالەبار ئەڵێن.
ئەڵێى گۆشتى قازى خواردووە
بە یەکێک ئەوترێ بە شوێن شتێکا هەڕاکاو نەیگرێ.
ئەڵێى گیسکى سەلەمە
بە یەکێکى گەمژەى نابووتى بچکۆلانە ئەڵێن.
ئەڵێى گیسکى قەرزار نەگرتووە
بە یەکێکى گەمژەى نابووتى بچکۆلانە ئەڵێن.
ئەڵێى گیسکى ناو دێیە
بە یەکێک ئەوترێ لە هەرکوێیەک خواردن و ملأ و مووشى ببێ، ئەو لەوێ بێ.
ئەڵێى گیسکە دێییە
بە یەکێک ئەوترێ کە سەر بە هەموو شوێنێکدا بکات.
ئەڵێى گیپەى جۆیە
بە شتى قەبەى ناقۆڵا ئەڵێن.
ئەڵێى گێرەى هۆمەرە کوێرە
ئەگێڕنەوە کە کابرایەک بووە ناوى هۆمەرە کوێر بووە، خەرمانێکى بووە ویستوویەتى گێرەى بکات، بەڵام خۆى جووتى نەبووە و کەسیش یارمەتى نەداوە، ناچار خۆى کەرێک و مانگایەک و سەگێک و بزنێکى ئەبێ، دێت تێکیان ئەخات، وە ئەیەوێ گێرەیان پێبکات، کە دەست ئەکەن بە خولخواردن گێرە ئەشێوێ، وە خەرمانەکە پەرش و بڵاو ئەبێتەوە، ئینجا ئێستا ئەمە بە شتێک ئەوترێ کە تێکەلأ و پێکەلأ ببێ.
ئەڵێى گەماڵى سەر دێڵە بەبایە
بە یەکێکى دڕى شیڕەت ئەوترێ.
ئەڵێى گەنەى گونى گایە
بە یەکێک ئەوترێ بە هەر شتێکەوە نووسا لێى نەبێتەوە.