شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
ئەڵێى لە کێرى قاقان و لە قوزى بیبى جان بوون
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر بە دەعیەو دەمار بێ.
ئەڵێى لە گوێى گادا نوستووە
بە یەکێک ئەوترێ کە بێ ئاگا بێ لە دەنگوباسێک.
ئەڵێى لە گەرووى مار دەرهاتووە
واتە زۆر ڕاستە.
ئەڵێى لەسەر ئاگر دانیشتووە
بە یەکێک ئەوترێ کە بە ناچارى لە شوێنێک دانیشتبێ.
ئەڵێى لەسەر دڕک بەندە
بە یەکێک ئەوترێ کە بە ناچارى لە شوێنێک دانیشتبێ.
ئەڵێى لەسەر دڕکە
بە یەکێک ئەوترێ کە بە ناچارى لە شوێنێک دانیشتبێ.
ئەڵێى ماستمان خواردووەو دۆمان داوە بەو
بە یەکێک ئەوترێ کە لە هیچەوە زویر بووبێ.
ئەڵێى مانگاى مالوانە
مالوان، دێیەکە لە شارەزوور، بە یەکێکى زلى قەبەى ورگن ئەوترێ کە زۆر بخوا.
ئەڵێى ماکەرى ئابڵاخە
ئابڵاخ: دێیەکى نزیکە لە ڕۆژئاواى شارى سلێمانییەوە، ئەمە ساڵێکە کەوتۆتە سەر شار بەهۆى گەورە بوونى سلێمانییەوە، بە یەکێک ئەوترێ کە هیچى لەدەست نەیەت.
ئەڵێى مریشکى ئاشەوانە
بە یەکێک ئەوترێ کە بەسەر ئەم و ئەوەوە بلەوەڕێ.
ئەڵێى مریشکى ئاشەوانە، تا کشەى لێبکەیت زیاتر بۆ سەردۆڵیان ڕائەکات
بە یەکێک ئەوترێ کە لە خوارەوە جێگاى نەبێتەوە بۆ بەرەو ژوورتر هەوڵبدات.
ئەڵێى مریشکى ئاوەڕوتکراوە
بە یەکێکى ڕووتى کەم بەرگ و کاڵا ئەوترێ.
ئەڵێى مریشکەو لە گووى خۆیا چینە ئەکا
بە یەکێک ئەوترێ کە شتێکى لێ ونبووبێ و بە ڕاست و چەپى خۆیا دەست بگەڕێ.
ئەڵێى مشتەى ناو هەمانەیە
بە یەکێک ئەوترێ کە زوبان و دەمى بە نهێنى لەکارا بێ.
ئەڵێى مشکى جەواڵ دڕە
بە یەکێکى بزێوى دڕ ئەوترێ.
ئەڵێى مشکى سەر تەختەیە
بە یەکێکى بچکۆلانەى جرپنى جەربەزە ئەوترێ.
ئەڵێى مشکى ناو جەواڵە
بە یەکێکى بچوک ئەوترێ کە بەرگى یەکێکى لە خۆى گەورەترى لەبەر کردبێ.
ئەڵێى من کڕە ئەکەم و ئەو ئەیخوا
بە یەکێک ئەڵێیت کە حەز لە چارەى نەکەیت.
ئەڵێى موورووى لە گووى خۆیا دۆزیوەتەوە
بە کەسێک ئەوترێ لە ڕووى سوکییەوە کە زۆر پێبکەنێ.
ئەڵێى موویان بۆ هەڵکڕوزاندووە
بە یەکێک ئەڵێیت لە کاتێکدا کە نەتەوێ بێت، کەچى ئەو لەو کاتەدا کتوپڕ پەیدابێ.
ئەڵێى مژ لە قنگى کەر ئەدا
بە یەکێک ئەوترێ کە مژى قایم بدا لە سەبیل و قەندە.
ئەڵێى میزى پشیلەیان داوە لەبەرى پێى
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر هاتوچۆ و جرت و فرت بکات.
ئەڵێى میزى گایە، هەر لار ئەڕوا
بە یەکێک ئەوترێ کە لە هەموو شتێکدا لار بێ.
ئەڵێى میچى قومارخانەیە
بە یەکێکى فێڵباز ئەوترێ.
ئەڵێى مێشێ میوانى نییە
بە یەکێک ئەوترێ، کە شتێکی بەسەر هاتبێ و باکی نەبێ
ئەڵێى مێشە، ئەنیشێ بە پیسییەوە
ئەڵێى مەشکە تاڵ ئەدا
مەشکە کە ماوەیەک دۆى تێکرا، چەرمەکەى خاو ئەبێتەوە و بە دەستەوە ئەنووسێ، ئینجا دێن تاڵى ئەدەن، بەم ڕەنگە جەوت و قەزوانى وشک و توێکڵە پرتەقاڵى وشکى بۆ ئەکوتن لەگەڵ خۆیدا، وە بە دیوى دەرەوەو ناوەوەى ئەکەن زۆر بە خەستى، وە بەو ڕەنگە ئەمێنێتەوە تا دوو سێ ڕۆژ، ئینجا بە چەقۆ دایئەتاشن و ئەیشۆنەوە و بەو ڕەنگە پنر ئەبێتەوە، وە تام و بۆنى خۆش ئەبێ. ئەم پەندە بە یەکێک ئەوترێ کە جنێوێکى زۆر بدا بە یەکێک، وە بە جنێو بیئاخنى و تاڵى دا.
ئەڵێى نازدارى قازى بەنێیە
قازى بەنێ: زیارەتگایەکە لە شیوى قازى لە ناوچەى قەرەداخ، گوایا هەر ژنێک مناڵى نەبێ بچێتە سەر گۆڕەکەى، بۆ ئەوەى مناڵى ببێ. ئینجا هی وا هەیە کە گەڕایەوە مناڵى ئەبێ، هى واش هەیە نایبێ، ئەوى کە بووى مناڵەکەى زۆر خۆشەویست ئەبێ لاى باوک و دایکى، وە پێى ئەڵێن نازدارى قازى بەنێ، وە هەرکەسێکی تریش کە مناڵەکەى وا خۆشەویست بێ پێیئەڵێن: ئەڵێى نازدارى قازى بەنێیە.
ئەڵێى نانى بەسەر ساجا سووتاوە
بە یەکێک ئەوترێ، کە لە کارێکدا پەلە پەل بکات.
ئەڵێى نانى هارى گرتووە بەدەمەوە
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر هاروهاج بێ.
ئەڵێى نیسکە بەرو پشتى بۆ نییە
بە یەکێکى دووڕوو ئەوترێ.
ئەڵێى نە باى دیوەو نە باران
بە یەکێک ئەوترێ کە لەسەر کارێ سزایەکى سەخت درابێ، کەچى لەدواى سزاکە دەست بکاتەوە بە کارەکە.
ئەڵێى نە نان ئەخواو نە ئاو
بە یەکێکى زۆر لەڕو لاواز ئەوترێ.
ئەڵێى ورچى دەست شکاوە، هەر بۆڵە بۆڵێتى
بە یەکێک ئەوترێ کە لەبەر خۆیەوە هەر بۆڵەى بێ.
ئەڵێى پشیلەى چاو نەپشکوتووە، ماڵەو ماڵى پێئەکەن
ئەڵێى پشیلەى کەللە خانەیە
بە یەکێکى کەللە زلى قەڵەو ئەڵێن.
ئەڵێى پیرێژنى دۆ ڕژاوە
بە یەکێک ئەوترێ کە خەمێکى لێنیشتبێ.
ئەڵێى پەشتە ماڵى حەمامە، هەردەمەى بە بەر یەکێکەوەیە
بە یەکێک ئەوترێ کە کوڕى ڕۆژ بێ، وە هەردەمەى لەگەڵ یەکێکى دەستڕۆیوا بێ.
ئەڵێى چالەکەیە، تا لێیدەیت قەڵەو ئەبێ
چالەکە: دەعبایەکى قەڵەوى پانکەلەى چوار پێیە، گۆشتى ئەخورێ.
ئەڵێى ڕۆنى سەگ ئەدەن لە لەشى
بە یەکێک ئەڵێن کە بە زەرەرى مەردوم کەیفخۆش بێ.
10111213141516