شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
گونی گوندار دەردێنێ
واتە زۆر بە دەسەڵات و دەستڕۆییوە.
گونی گۆیژە ئەکێڵێ
گۆیژە: شاخێکە لە ڕۆژهەڵاتى شارى سلێمانییەوە. واتە زۆر بە دەعیەو دەمارە.
گونێن و منێن، گونی بارگیرێتی
بە یەکێک ئەوترێ کە قسەى کەس وەرنەگرێ.
گوو ناکات تا برسی نەبێت
واتە زۆر پیسکەو چروکە.
گوولە سەرە نوێلک ئەکا، بەشکو پێی بڵێن قنگت داوەشێ
بە یەکێک ئەڵێن کە حەزى لە ناوو شۆرەت بێ، یا بە خراپى لەگەڵ جنێودا نیشابێ.
گووی وشک بە قنگی کەسەوە نانووسێ
واتە یەکێک پاک بێ، سەد بوختانى بۆ بکەیت هیچى پێوە نانووسێ.
گووی کردە برنجی میری
بە یەکێک ئەوترێ کە دڵى ئاشنایەکى زویر کردبێ بە جۆرێک کە ئیتر بەتەماى خێرى نەمابێ.
گووی گەرمی لەژێر خۆیدا دیوە
گوڕی بەر ئاگرو تاوییەکانە
واتە گوڕ بەستنەوەى ئەوانەى کە لە ماڵى خۆیان دانیشتوون لەبەر ئاگر بۆ جەنگ و فیداکارى، وەک هەڵمەت و تاودانییەکانە بەهێزە. بە یەکێک ئەوترێ کە لە شەڕدا نەبێ و قسەى زل بکات.
گوڕەی داوێنی دێ
واتە گڤەى داوێنى دێ.
گوڵ بێ قنچک نابێ
هەروەک گۆشتى بەبێ ئێسقان نابێت.
گوڵ بە باوەشێن ناگەشێتەوە
بە یەکێک ئەوترێ کە بە قسەى پف هەڵدراو و بەڵێندان هیچى نەهێشتبێتەوە، بە کردەوەش هیچ.
گوڵە ژاڵە، بەڵێ ئاڵە، بەڵام تاڵە
بە یەکێک ئەوترێ لە لایەکەوە بەهرەیەکى جوانى ببێ، لەلایەکى ترەوە خوویەکى ئەوەندە ناشرینى ببێ بەهرەکەى ون بکات.
گوێ عەزیز بوو، گوارەش عەزیزە
هەروەک چاو کە عەزیز بوو، چاویلکەش عەزیزە.
گوێری باری بە مناڵی
واتە زیرەکى و هەڵکەوتوویى هەر لە مناڵییەوە دیارە.
گوێرەکە بە ڕۆژگار ئەبێ بە گا
واتە هەموو شتێک بەرەبەرە گەورە ئەبێ.
گوێرەکەی خۆماڵی بە گا نابێ
چونکە بێڕێزە لەبەرئەوەى کە هەمیشە لەبەرچاوە. واتە کەس قەدرى شتى خۆى لەلا نییە.
گوێرەکەی دەرماڵ بە گا نابێ
چونکە بێڕێزە لەبەرئەوەى کە هەمیشە لەبەرچاوە. واتە کەس قەدرى شتى خۆى لەلا نییە.
گوێرەکەی دەوڵەمەند هی فەقیری بەستەوە
واتە دەوڵەمەند گوێرەکەکەشى گوێرەکەى فەقیر ئەبەزێنێ.
گوێرەکەی زیانکار ئابڕووی گاگەل ئەبا
واتە هەموو کەسێکى خراپ کە لەناو دەستەکەیا پەیدا بوو ئابڕووى ئەو دەستەیە ئەبات.
گوێرەکەی مەردوم گوێرەو سار ئەبرێ
ئەم پەندە وەک پەندى (گۆلکى بێگانە پەت ئەپسێنێ) وایە.
گوێز بە تڕ ئەشکێنێ
واتە زۆر بەدەعیەیە.
گوێز بە ژمارە مایەی خاوەنی دیارە
بەڵام بە گۆترە، نە مایە دیارەو نە قازانج.
گوێز بە گومەزا هەڵئەخا
بە یەکێک ئەوترێ کە ئامۆژگارى یەکێک بکات کە ئامۆژگارى وەرنەگرێت.
گوێز لە باری خۆی ئەژمێرێ
بە یەکێک ئەوترێ کە ئاگاى لە حاڵى یەکێکیتر نەبێ لە شتێکدا کە ئەو لەم کەمتر بێ.
گوێز لە سەر سکی بشکێنە
بە یەکێک ئەوترێ کە سکى زۆر توند بێ.
گوێزی بە ژمارە، مایەی ساحێبی دیارە
واتە هەرچى بە ژمارە بوو بە تەواوى دەرئەکەوێ.
گوێزی کوێر سمۆرە پێی فێرە
بە یەکێک ئەوترێ کە شارەزاى پەیداکردنى شتى وا بێ کەبە هەموو کەسێک پەیدا نەکرێ.
گوێزێ بێ و سەرم کەیتەوە
یەکێک ئەیڵێ بە پیاوێکى گەورە. واتە تۆ هەر من بەسەر بکەرەوە با بە گوێزێکى پوتیش بێ.
گوێی لێ خەفاندووە
بە یەکێک ئەوترێ کە گوێ نەداتە شتێک.
گڤی داوێنی دێ
واتە زۆر بە گوڕە لە ڕێ ڕۆیندا.
گڵ مەیل بڕە
خۆشەویستێکت ئەمرێ و بەژێر گڵەوە، دواى ئەوە بەرە بەرە ئەو مەیل و خۆشەویستییە کەم ئەبێتەوە تا نامێنێ. بە یەکێک ئەوترێ کە عەزیزێکى مردبێ و زۆر بۆى پەرێشان بێ.
گڵَۆڵەیەک موو بڕێسە و خۆت لە بێ حەیا لادە
واتە کە بێ حەیا ڕووى تێکردیت، خۆت بە شتێکەوە خەریک بکەو هەرگیز دەم مەنێرە دەمى.
گڵۆڵەم کەوتە لێژی، کەس چاکم پێ نایەژێ
کەواتە تا ئەتوانیت هەولأ بدە بۆ ئەوەى گڵۆڵەت نەکەوێتە لێژى.
گڵی دوور دەرمانە
چونکە لە دوورەوە هاتووە. بە یەکێک ئەوترێ کە لە دوورەوە بێتە شارێک و لە پیاوە گەورەکانى ئەو شارە بەڕێزتر بێ، بێ ئەوەى لەوان زیاتر بێ.
گڵی ژن و مێرد لە گلنجانێک هەڵ ئەکەندرێ
واتە ئەبێ هەردووکیان هاوبیرو هاوسروشت بن.
گۆزە هەموو جارێ بە ساغی ناگەڕێتەوە لە کانی
واتە مەردوم هەمیشە هەر قازانج ناکات، بەڵکوو ناو بەناو زەرەریش ئەکات.
گۆزەش برای دیزەیە
بە دوو برا یان دوو خوشک ئەوترێ کە یەکێک بڵێ ئەویان لەمیان باشترە، تۆش ئەڵێیت: جیاوازییان نییە (گۆزەش براى دیزەیە).
گۆزەی تازە دوو ڕۆژ ئاوی خۆشە
واتە هەموو شت کۆن ئەبێ و لەبەرچاو ئەکەوێ. ئەمیش وەک پەندى دواى خۆى وایە لە بەکارهێناندا.
گۆزەی نوێ ئاوی ساردە
بە پیاوێک ئەوترێ کە ژنى تازەى هێنابێ.
107108109110111112113