شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
کەرى ناو جۆگەیە لە هەردوولا ئەخوات
بە یەکێک ئەوترێ کە لە بنى دوو خوانا دانیشتبێ، وە لە هەردوولا بخوات.
کەرى پیرو هەوسارى نۆ، زەڕە زەڕیەتى لە دەورى جۆ
بە پیاوێکى پیر ئەوترێ کە خۆى هەڵپاچى بێ و بەرگى تازەى لەبەر کردبێ، دەورو خولى ژنێکى تازەى بێ کە مارەى بکات.
کەرى کێ تۆپیوە
بە یەکێک ئەوترێ کە کارێکى باشى وا بکات کە لێى نەوەشێتەوە.
کەریشى پێ ئەگێ و شایەتومانیشى پێدێنێ
بە یەکێک ئەوترێ کە ئەمڕۆ کارێکت پێبکا و سبەینێ کارێکى ترى پێچەوانەى پێشووت پێبکات.
کەرێ کە بیبەیتە سەربان، ئەبێ بیشیهێنیتە خوارەوە
واتە هەرکەسێ ئیشى بێجێ بکات ڕاستیشى بکاتەوە.
کەرێک بە پارەى بەفر بکڕێ ئەبێ لە ئاودا بخنکێ
واتە هەرچى بە پارەى حەرام کڕا خێر ناداتەوە.
کەرێکم دا بە کەرێ سنگان لە بن گوێى دەرێ
یەکێک ئەیڵێ کە شتێک بگۆڕێتەوە بە شتێکیتر بە بێ قازانج و سودێک.
کەرە لیاس ئەوەندەى قسە نەکرد زبانیان بڕى
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر قسە بکات.
کەرە کوڵ تڕى، نانى خۆى بڕى
بە یەکێک ئەوترێ کە هەڵەیەکى کردبێ لەگەڵ یەکێکدا و بەو بۆنەیەوە خۆى بێبەش کردبێ لە یارمەتى ئەو کەسە.
کەرەکوڵ مەڕۆ هەورازە، چیت داوە لە هێسترى جامبازە
بە یەکێک ئەوترێ کە چاو لە یەکێکى گەورەتر بکات لە خۆى.
کەرەکە مەمرە بەهارە، چوزەرە کەما دیارە
بە گاڵتەوە بە یەکێک ئەوترێ کە هیواى بە شتێک نەمابێ، واتە بێهیوا مەبە.
کەرەکە مەمرە بەهارە، کورتانەکەت دیارە
بە گاڵتەوە بە یەکێک ئەوترێ کە هیواى بە شتێک نەمابێ، واتە بێهیوا مەبە.
کەرەکە مەمرە بەهارە، کورتانەکەت لە شارە
بە گاڵتەوە بە یەکێک ئەوترێ کە هیواى بە شتێک نەمابێ، واتە بێهیوا مەبە.
کەرەکەى خۆتت لێبووە بە ڕمۆزن
ڕموزن: وتەیەکى گیاندارى ئێسک قورسى پێئەشوبهێنرێ. بە بە یەکێک ئەوترێ کە شتێکى خۆى لێ گۆڕا بێ بە شتێکیتر.
کەس ئەوەیە کە لە ڕۆژى تەنگانەدا فریات ئەکەوێ
نەک هەر لە کاتى خۆشیدا لەگەڵتدا بێ.
کەس بوو بە ناکەس، ناکەس بوو بە کەس، قەدیم وەجاخان دەرچوون ڕەنج عەبەس
لە شوێنێکدا ئەوترێ کە نرخى خوێندن و خوێندەوارى و ڕەوشت و خووى بەرز نەمابێ.
کەس بە دۆى خۆى ناڵێ ترش
واتە کەس قسەى خراپ ناکات دەربارەى شتى خۆى.
کەس شەیتانى بە چاوى خۆى نەدیوە
واتە مەردوم خۆى سەرچاوەى خراپەیە بۆ خۆى. وەک قورئان ئەفەرموێ: [وما أصابك من سيئة فمن نفسك]. واتە کەسێک دوو غەریزەى تیایە، یەکێکیان بانگى ئەکا بۆ چاکەو ئەویتریان بانگى ئەکا بۆ خراپە، ئینجا یەکەمیان ناوبرا بە فریشتەو دووهەمیان ناوبرا بە شەیتان، کە هەردووکیان لە مرۆڤەکە خۆیایەتى.
کەس قاچى نەچێ بە گووى فڵان کەسدا
واتە هەرگیز ڕزگارى نابێ لێى.
کەس قەبرى کەس ناچێ
یەکێک ئەیڵێ کە یەکێکیتر سەرزەنشتى بکات لەسەر گوناهێک. واتە گوناهى خۆم لە ملى خۆمە، تۆ نایەیتە ناو گۆڕى منەوە.
کەس لۆ خاترى ئاشەوانێ ناچێتە ئاشێ
بەڵکوو هەر کەسە بۆ ئیشى خۆى ئەچێ.
کەس لە لەشى ساغ ناناڵێنێ
یەکێک ئەیڵێ کە نەخۆش بێ و نەتوانێ هەڵسوڕێ.
کەس لە پڕێ نابێتە کوڕێ
واتە هەموو ئادەمییەک لە پێشەوە هیچ نازانێ، لە پاشا بەرەبەرە گەورە ئەبێ و ژیر ئەبێ تا ئەبێ بە مرۆڤێکى تەواو.
کەس لە کردە نائومێد نابێ
واتە هەرکەس ڕەنج بدا گەنجى دەست ئەکەوێ.
کەس لە کەس ئاوس نییە، کەڵک لە کەڵک ئاوسە
واتە من و تۆ تەماشاى یەکترى ناکەین، بەڵکوو تەماشاى کەڵکى یەکترى ئەکەین، ئینجا کەڵکت گرتم، ئەوا کەڵکت ئەگرم، ئەگەر کەڵکت نەگرتم، کەڵکت ناگرم.
کەس ناتوانێ بڵێ بەرى چاوت کلى پێوەیە
بە یەکێک ئەوترێ کە هیچ جۆرە نەنگێک ڕووى تێنەکردبێ.
کەس ناتوانێ پێى بڵێ پێت خوار دانا
بە یەکێک ئەوترێ کە هیچ جۆرە نەنگێک ڕووى تێنەکردبێ.
کەس نازانێ بە نەفسى کێ ڕزگارى ئەبێ، کەسیش نازانێ بە نەفسى کێ گرفتار ئەبێ
واتە زۆرجار خزمەتى یەکێک ئەکەیت و ئارەزوویەکى مەشروعى بەجێدێنیت، ئەمە ئەبێ بەهۆى ڕزگاربوونت لەلاى خوا، هەروەک زۆرجاریش بە نەفسى یەکێک گرفتارەوە تووشى تۆڵەى خوا ئەبى.
کەس ناچێتە گۆڕى کەس
تەماشاى پەندى (کەس قەبرى کەس ناچێ) بکە.
کەس ناڵێ خاڵۆ کەرت بە چەند
یەکێک ئەیڵێ کە کەس پرسیارى لێنەکات.
کەس نەتسێ و کەس نەتڕێ، میوا لە دیدە
بە یەکێک ئەوترێ کە مۆرکێک لە خۆى بنێ و نەیەڵێ کەس بە دەنگى بەرز قسە بکات.
کەس پێى ناڵێ قنگت چەند جەواڵ گا ئەگرێ
لە ڕووى سوکییەوە بە یەکێک ئەوترێ کە خۆى بە گەورەو سەرۆک بزانێ.
کەس پێى ناڵێ کەرت بەچەند
واتە کەس پرسیارى لێناکا.
کەس کاغەزى کەس ناخوێنێتەوە
واتە کەس گوێ لە قسەى کەس ناگرێ.
کەس کوێرى بۆ چاوى خۆى ناوێ
یەکێک کە تووشى شتێکى ناخۆش و خراپ ببێ ئەڵێ: بڵێم چى؟ دەسەڵاتى کارى خوام نییە، کەس کوێرى بۆ چاوى خۆى ئەوێ.
کەس کەس ناباتە بەهەشت
واتە ئیشى دنیا هەمووى بە دەستیاوە، لە ڕۆژى دواییشدا هەموو کەسێک هەر بە کردەوەى خۆى ئەچێتە بەهەشت، ئیتر بەندەگى بۆ چ؟
کەس کەسێکى خۆى نەوێ، خەوى خراپى پێوە ئەبینێ
واتە چونکە کەسێتى، لە بێداریدا دەستى تێناچێ، بەڵام خەوى ناخۆشی پێوە ئەبینێ.
کەس گوو بە کڵاوى ناپێوێ
واتە کەس بە هیچى نازانێ و لێى ناپرسێتەوە.
کەس گۆشت بخوا ئێسقانت ناشکێنێ
واتە خزم بەشى خزمایەتى هەر تیا ئەهێڵێتەوە.
کەسى بێ کەسان خوایە
یەکێک ئەیڵێ کە خۆى بە زەبوون و بێ کەس بزانێ.
103104105106107108109