شێخ محەمەدی خاڵ

X
دەرئەنجام: 4494
کەر لە کاروان بەجێما، گورگ ئەیخوا
واتە تا ئەتوانیت لەگەلى خۆت بڕ مەبەو لامەدە.
کەر لە کاروان گل ئەداتەوە
بە خاوەن قەرزى بێ ئینساف ئەوترێ.
کەر لە کوێ کەوتووەو کوندە لە کوێ دڕاوە
بە دوو قسە ئەوترێ کە پەیوەندییان بە یەکەوە نەبێ.
کەر مردگ، خاوەن ناڕازى
یەکێک ئەیڵێ کە هیچ درێغى نەکردبێ لەو کارەى کە پێى سپێرراوە، کەچى خاوەن کارەکە لێى ناڕازى بێ.
کەر هەر ئەو کەرە، کورتانەکەى گۆڕاوە
بە یەکێکى هەرزە ئەوترێ کە ماوەیەکى زۆر چووبێتە دەرەوە بەناوى خوێندن یان گەڕانەوە هەروەک خۆى گەڕابێتەوە.
کەر هەشتى برد نۆش ئەبات
واتە یەکێ چەندە بتوانێ ئیش بکات، ئەتوانێ تۆزێکى تریش زیاتر ئیش بکات.
کەر و جاشێک قلیان قاوەڵتییەتى
واتە ئێجگار زۆرخۆرە.
کەر چووە بەغدا بوو بە ئێستر
واتە کەر بە کەرى خۆیەوە لە گەڕان و چوونە شاران بەهرەمەند ئەبێ، چ جاى ئادەمى.
کەر چییەتى لە نوقڵ و نەبات، مشتێ جۆو کونجى ڕەبات
تەماشاى پەندى (کەر قەدرى نوقلأ نازانێ) بکە.
کەر کول و بار سووک
بە یەکێک ئەوترێ کە سەڵت و قوڵت بێ و بارى سوک بێ.
کەر کە بە بارەوە کەوت، بە کلکى ڕاست ئەکرێتەوە
واتە هەرکەسێک یا هەر گەلێک کە کەوت، کاتێک ڕاست ئەبێتەوە بە یارمەتى یەکێکیتر کە خۆى مایەى ڕاستبوونەوەی تیا بێ.
کەر کە تۆپى داڵاش زۆر ئەبێ
بە پیاوێکى دەوڵەمەندى خراپ ئەوترێ کە لەگەڵ مرد ڕەش و ڕووتى زۆرى پێوە بنیشێ.
کەر کە تۆپى قەل لە پێشدا چاوى کوێر ئەکا
چونکە چاو زەقى نیشانەى ژیانە. قەل و دالأ لێى ئەترسن. جا بۆ ئەوەى لە چاوى دانەچڵەکێن پێشەکى دەریئەهێنن، ئینجا دەست ئەکەن بە خواردنى، هەروا بێگانەى داگیرکەریش کە هاتە سەر گەلێکى دواکەوتوو، پێشەکى بیروباوەڕى دینى و نیشتمانى لەناو دڵ و دەروونیانا ئەڕوخێنێ، چونکە نیشانەى ژیانیانە، ئینجا دەمى تێئەژەنێ.
کەر کە جۆى دى کا ناخوات
بە یەکێک ئەوترێ کە لە ڕووى سوکییەوە کە خواردنى لەبەردەمدا بوو لە خۆشەکە بخواو لە ناخۆشەکە نەخوا.
کەر کە نۆى برد، دەش ئەبات
یەکێک ئەیڵێ کە خۆى بارى ژیانى قورس و گران بێ، کەچى سەرەڕاى ئەوە سەربارێکى ترى لەسەر دانرێ.
کەر کەوت و کوندە دڕا
بە کارێک ئەڵێن کە لە ناوەڕاستدا بپچڕێ.
کەرم داو هوڕمدا، خۆم بۆ گوریس بەلێدان دا
بە یەکێک ئەوترێ کە دەست لە شتى گرنگ هەڵبگرێ، کەچى لەسەر شتى بێکەڵک زۆر چەقە چەق بکات.
کەرو جەواڵ و گوریسم دا، بۆ سوژنێک و تاڵێ بەن ئیشەکە تێکنادەم
کەرو خۆڵەمێشن
بە دوو کەسى هیچ و پووچ ئەوترێ کە هەمیشە پێکەوە بن.
کەرو ماجومیان نەوتووە
بە یەکێک ئەوترێ کە لەگەڵ کارێکدا خەریک بێ کە هیچى لێنەزانێ.
کەروێشک بە عەرەبانە ئەگرێ
بە مەردومى تەمەلأ ئەوترێ.
کەروێشک بە عەرەبانە ناگیرێ
چونکە عەرەبانە نایگاتێ. بە یەکێک ئەوترێ کە دواى شتێک بکەوێ بە ڕەنگێک کە هەرگیز نەیگاتێ.
کەروێشک بە کڵاو ئەگرێ
بە کارێک ئەوترێ کە لە کردنا نەبێ.
کەروێشک بە گا ئەگرێ
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆرزان بێ و ئیش لەسەر پشت بکا بەبێ پەلەو دەست و برد.
کەروێشک لە کاتى ڕاودا بە تانجى وت: من بۆ خۆم ڕائەکەم، تۆ بۆ ئاغات، خەیاڵت خاوە نامگریت
کەرى ئەم بارە نییە
بە یەکێک ئەوترێ کە دەرەقەتى ئیشێک نەیەت. واتە ئەم کارە بەو ناکرێ.
کەرى بێخاوەن بارکێشى گاوان
بە شتێکى بێخاوەن ئەوترێ کە یەکێک بەکاری بێنێ و بەهرەى لێوەرگرێ.
کەرى بەتاڵ خێرا ئەڕوا
لە ڕووى سووکییەوە بە یەکێک ئەوترێ کە لەبەر بێکارى ئەو کارەى کە پێى سپێراوە باشى بکات.
کەرى بەقاڵ ناکەوێتە چاڵ
چونکە زۆر هاتوچۆى کردووەو شارەزا بووە.
کەرى تۆپیو بار نابات
لە ڕووى سوکییەوە بە یەکێک ئەوترێ کە نەتوانێ ئیشێک بکات.
کەرى تۆپیو جۆ ناخوات
لە ڕووى سوکییەوە بە یەکێک ئەوترێ کە نەتوانێ ئیشێک بکات.
کەرى خۆت ئەبێ لە پلە ڕزگار بکەیت
واتە مەردوم ئەبێ کارى خۆى بباتە سەر.
کەرى خۆمەو گوێى ناڵ ئەکەم
یەکێک ئەیڵێ کە کارێک بکات و پێى بڵێن وامەکە. واتە من بە ئارەزووى خۆمى ئەکەم.
کەرى خۆى بەستۆتەوە
بە یەکێک ئەوترێ کە ئیشى خۆى بنج بەست کردبێ و پاڵى لێدابێتەوە.
کەرى دێز حەز بە تۆپینى خۆى و زەرەرى خاوەنى ئەکات
بە یەکێک ئەوترێ کە زیان بە خۆى بگەیەنێ بۆ ئەوەى زیان لە یەکێک بدات.
کەرى دەروێشەو هەڵەگەڕ
بە یەکێک ئەوترێ کە زۆر گەڕۆک و سەر بەدەرەوەبێ.
کەرى شەل لەو وەختەدا ئەگاتە بەرەوە کە کاروان وچان ئەگرێ
واتە مەردوم هەر ئەوەندە لەسەر کارێک درێژەى ببێ و دەستى لێهەڵنەگرێ بە ئامانجى خۆى هەر ئەگا.
کەرى لێبووە بە ڕموزن
بە یەکێک ئەوترێ کە یەکێکى هیچ و پووچى لێ بووبێ بە پیاوێکى گەورەى بەڕێز.
کەرى ماندوو بەتەماى وەشەیە
بە یەکێک ئەوترێ کە لە کارێکدا ماندوو بووبێ.
کەرى مردوو جۆ ناخوات
ئەم پەندە وەک پەندى (کەرى تۆپیو بار نابا) وایە.
102103104105106107108